=KTML_Bold=پارتى، لە ڕەشنووسى ڕێککەوتنەکەى لە بارەى یاساى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن پاشگەزدەبێتەوه=KTML_End=
#پارتى دیموکراتى کوردستان# لە ڕەشنووسى ڕێککەوتنێکى سەرەتایى لە بارەى یاسایى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن پاشگەزبوویەوە و بەمەش دووبارە قەیرانێکى دیکە ڕووبەڕووى هەرێمى کوردستان دەبێتەوە.
#یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا، بە فەڕمى لەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستان ئاگادارکراوەتەوە کە پارتی لە ڕەشنووسى ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییە پاشگەزبۆتەوە کە لەنێوان دەزگاى هەڵبژاردن و فراکسیۆنى پەڕڵەمانى هەردوولا لە بارەى یاسایى هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن ئەنجامدرابوو.
تاکە ناکۆکى لەنێوان پارتى و یەکێتیى لەسەر هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان، دابەشکردنى کورسى کۆتاکان بوو لەسەر پارێزگاکان و دواى کۆبوونەوە #مەسعود بارزانى#، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕۆژى شەممە، #29-04-2023# لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لە #هەولێر# ئاماژەى بەوەکردووە کە ئەوان ڕێز لە ئیرادەى پێکهاتەکان دەگرن و دەیانەوێ کورسییەکانیان وەک خۆى بمێنێتەوە.
بەپێى بەدواداچوونەکان، پاشگەزبوونەوەى پارتى لە ڕێککەوتنى لەگەڵ یەکێتىی پەیوەندى بە جوڵەکانى یەکێتیى لە #بەغدا# هەیە و پارتى دەیەوێ ئەو پرسە بخاتە دواى بڕیارى هەفتەى داهاتووى دادگاى فیدڕاڵى لە بارەى درێژکردنەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمان. [1]