=KTML_Bold=ڕاگەیاندراوێک بۆ ڕای گشتی
جەماوەری بەڕێزی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
1- لەلای هەموو لایەک ئاشکرایە کە لە سۆنگەی دواخستنی هەڵبژاردنەکان و بە ناچاریی درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوەکانەوە لەکەیەکی گەورە لەسەر کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان پەیدابووە و، ترسی جددیش بەهۆی کێشە و قەیرانەکانەوە لەسەر قەوارەکەش درووست بووە.
2- لەلایەکی دیکەشەوە تەمەنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی پارێزگای #سلێمانی#یش هەر ماوەیان بەسەرچووە و، لەو ڕووەوە لە پەڕڵەمان جیاوازیی نییە.
بۆیە بە پێویستمان زانی لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆدا #01-05-2023# سەرجەم نوێنەرانمان لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بکەن.
3- سوپاس و پێزانینیشمان بۆ هەموو برا و خوشکانی نوێنەرمان هەیە لە پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارزگاکان و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی کە لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە بە ئەرک و کاری خۆیان هەڵساون. [1]
#عەلی باپیر#
سەرۆکی #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان#
01-05-2023