ناونیشانی بابەت: پاپ سمێر چییە؟ بۆچی بەکاردێت؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
بریتییە لە وەرگرتن و کۆکردنەوەی خانەکانی ملی منداڵدان کە دواتر لە ڕێگای مایکرۆسکۆپەوە وردبینی بۆ دەکرێت بە دەستنیشانکردنی هەر گۆرانکارییەک لە خانەکاندا.
ئەم پشکنینە بەکاردەهێنرێت بۆ دیاری کردنی ئەو ڤایرۆسەی (human papillomavirus) کە دەبێتە هۆی گۆران لە ملی منداڵدان و هەروەها دیاریکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە ملی منداڵدان.
پشکنینێکی زۆر سادەو بێ ئازارەو کاتێکی زۆر کەمی دەوێت بۆ ئەنجام دان و پێویستە پسپۆڕی ژنان ئەو کارە ئەنجام بدات.
لە =KTML_Bold=چ تەمەنێک پێویستە پشکنین بکرێ؟=KTML_End=
ئەم پشکنینە لەدوای هاوسەرگیری کردنەوە ئەنجام دەدرێ لە تەمەنی 21-29 پێویستە 3 ساڵ جارێک بکرێ وە لە تەمەنی 30-65 پێویستە 3 ساڵ جارێک یان پشکنینی ڤایرۆسی (human papilloma virus) 5 ساڵ جارێک یان هەردوو پشکنینەکە پێکەوە 5 ساڵ جارێک.
=KTML_Bold=چۆن خۆت ئامادە دەکەیت بۆ ئەو پشکنینە؟=KTML_End=
جووتنەبوون بۆ ماوەی 2 ڕۆژ پێش ئەنجامدانی پشکنینەکەو بەکارنەهێنانی هیچ جۆرە کرێم و شافێک و تەواوبوون لە سوڕی مانگانە. [1]
بۆ =KTML_Bold=بینینی پاپ سمێر بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=