ئاسن هەر چەندە ڕەق بێت، هەر پێویستی بە تەختە هەیە.
ئاسن ماددەیەکی کانزایی ڕەقە و ناچەمێ و ناشکێ، بەرانبەر بە تەختە کە سووک و نەرمە و بەئاسانی دەشکێ، پەندەکە مەبەستی لە کەسی دەوڵەمەند و دەستڕۆشتوو، نابێت شانازی بە پێگە و سامانەکەیەوە بکات، چونکە لە هەندێک دۆخی تایبەتدا پێویستی بە خزم و کەسوکار دەبێت.[1]