ئاگرەسوورە لە خۆم بەدوورە.
ئاگرەسوورە: مەبەست لە کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتییە کە بەرۆکی کەسێک بگرێت و تووشی دەردەسەری بکات. پەندەکە مەبەستی لە هەندێک کەسە کە خۆیان بەدوور دەگرن لە کێشەوگرفتە کۆمەڵایەتییەکان، دەڵێن: ئەگەر کێشەیەک لە جێگەیەک هەبێت، با لە خۆم بەدوور بێت. [1]