ئەهلی پاری، ناچێتە هاری.
ئەهل: دانیشتووی جێگەیەک، خەڵکی ئاواییەک (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کۆمەڵگەدا کەسانی چرووک و پارەپیس هەن کە سامانی خۆیان لا خۆشەویستە، لە هیچ دۆخێکدا بە کەسی نادەن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک کەسی ساماندار هاوکاریی کەسانی هەژار ناکەن.[1]