ئەوەی لەبن بەڕێیە، با بێتە سەربەڕێ.
بەڕێ: بەڕە جۆرێک ڕاخەرە، مرۆڤ لەسەری دادەنیشێت. کاتێک کێشەیەک یان ئاڵۆزییەک ڕوودەدات، بەهۆیەوە خێزانێک یان بنەماڵەیەک گیرۆدەدەکات، بەناچاری کۆدەبنەوە و ئەو نهێنییەی کە کەسێکیان دەیزانێت و سەرچاوەی گرفتەکەیە ئاشکرای دەکات. پەندەکە مەبەستی لە ئاشکراکردنی نهێنییەکە لە بەردەم چەند کەسێکدا.[1]