ئەوەی فێڵمان لێدەکات، هێشتا لە سکی دایکی خۆی نەبووە.
دەربڕینی ئەم پەندە بۆ پیشاندانی هێز و توانی خێزان و بنەماڵەیە بەرانبەر بە دوژمنەکانیان، جۆرێک لە هەڕەشە و خۆتوند پیشاندانە، بۆ ئەوەی ئەگەر نەیارەکان بەنیازی ڕەفتارێک یان جووڵەیەکی خراپ بن، نەوێرن ئەنجامی بدەن و پەشیمان ببنەوە. [1]