ناونیشانی پەڕتووک: بیرکردنەوە لە شیعر
ناوی نووسەر: #تەیب قادر#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕۆسا
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
شیعر بە درێژایی ژیانی مرۆڤایەتی لەگەڵ مرۆڤ ڕێی کردووە، بەردەوام لە تەنیشت مرۆڤ بووە و هەیە، بەردەوام تێکەڵەییەکی جیانەکراوەی (لەگەڵ) دا هەبووە و هەیە، لە شوێنە زۆر تاریکەکانی ژیاندا مرۆڤی لەبیر نەکردووە، ئەو لەبیر نەکردنە هۆی خۆی هەیە، هۆئ پەیوەستبوون بە یەکترییەوە، پەیوەستبوونێک جێگەی پرسیارە، کە بۆچی نەیانتوانیوە لە یەکتر داببڕێن؟ شیعر بەردەوام ئاگای لە مرۆڤ بووە، ئەو ئاگاییە ئاگاییەکی هۆشیارییە، ئاگاییەکە بۆ ڕۆشنکردنەوە، بۆ کەشفکردن، بۆ گەڕانێکی ئاگایینە، لە هەموو شتەکانی دەوروبەریدا باشتر پەیوەست بووە بە ڕۆحی مرۆڤەوە. [1]