ناونیشانی پەڕتووک: ناسیۆنالیزم و بوونی کورد
ناوی نووسەر: #ڕزگار عەلی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕۆسا
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
باوەڕم وایە بۆ تێگەیشتن لەهەر بابەتێک بێ گەڕانەوە بۆ ئەسڵ و مێژووی بابەتەکە کارێکی نامومکینە، تەنانەت یەکێک لە بڕیارەکان ئاماژە دەکات کە: مێژوو ئێستایە وە دەڵێ تەنیا شتێک لە ئێستای جیا بکاتەوە ئەوەیە کە ئێستا دەتوانرێت دەستکاری بکرێت وە دەڵێ هەرچە مێژووە ناتوانرێت. بەهەرحاڵ ئێمەش ئەوەی مەبەستمانە لەم کارەدا بچینە ئەسڵ و مێژووی بابەتەکە، دەبێت بزانین دۆخی سرووشتی نەتەوە چییە؟ نەتەوەکان چۆن پەیدابوون؟ سەرەتای نەتەوەکان چۆن بوون؟ بۆ گەڕانەوەمان بۆ تێگەیشتن لە فکری نەتەوە، دەبێت پرسیار و تێگەیشتنمان لەمەڕ دۆخی سرووشتی نەتەوە هەبێت، ئایا نەتەوە قۆناغبەندی مێژووی ئینسانە؟ [1]