ناونیشانی پەڕتووک: دابڕان
ناوی نووسەر: #نەجم ئەڵوەنی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: ڕۆسا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
=KTML_Bold=سووتان لە ئاگری جوداییدا=KTML_End=
خۆشت دەوێم
وادەزانی منم ئەستێرەی ئەم بوونە…!
خۆشت دەوێم
وادەزانی منم هێمای خۆشەویستی
لە دۆزەخی ئەم گەردوونە…!
نەخێر گیانە
من دەفتەری بەختی ڕەشی خوشکەکانی خاتوو زینم،
من ئەو کەسەم کە وەک باران دادەچۆڕێ
خوێناو لا چاوی برینم…!
من ئەو کەسەم
دەیان ساڵە لە ئاگری جوداییدا
بوومە بە تەیری قەقنەس و
نەوەک جارێ، ڕۆژی سەد جار
شاباڵەکانم دەسووتێن کاتی هەستان و فڕینم…!
[1]