دوای ئەنجامدانی دەیان کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا #03-05-2023# ئەو کۆبوونەوانە ڕاگیراون. گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو حزبە بە بنبەست گەیشتوون، بەرپرسێکی #یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان#یش جەخت لەوەدەکاتەوە کە نەک هەر هەڵبژاردن بەڕێوە ناچێت، بەڵکوو مەترسی زۆر هەیە قەوارەی هەرێم زۆر لەمەی ئێستا بچوکتر بکرێتەوە و بەتەواوی لێک هەڵبوەشێندرێتەوە.
بەفەرمی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕاگیراون و هیچ لایەکییان ئامادە نین جارێکی دیکە لەسەر ئەو پرسە کۆببنەوە، ئەوەش بەهۆی پێداگری پارتی لەسەر 11 کورسییەکەی پێکهاتەکان کە دەیەوێت دەستکاری نەکرێن و سەرجەمیان بۆ ئەوان بێت، لەبەرانبەریشدا یەکێتی دەیەوێت چوار کورسی بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هەریەکە لە یەکێتی و پارتی بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕازی بوون کە کۆتایی بە گفتوگۆکانیان بهێنن لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن. هەردوولایان بەمانەوەی ئەم دۆخە ڕازین، بەڵام لە ڕاگەیاندنەکانی هەردوولایانەوە هەریەکەیان ئەوی دیکەیان تۆمەتبار بکات بەوەی کە نایەوێت هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی جەختی لەوەشکردەوە، من دڵنیایی دەدەم کە لەمساڵدا 2023. لەو وادەیەی دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە #18-11-2023# جگە لەوەی تەنیا بەروارێکە و قسەی لەبارەوە دەکردرێت بە کردار هیچ کارێک ناکرێت، تەنانەت مەترسی زۆریش هەیە قەوارەی هەرێم زۆر لەمەی ئێستا هەیە بچوکتر بکرێتەوە و لێکهەڵبوەشێندرێتەوە. [1]