ناو: حەمید
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: #25-06-1945#
شوێنی لەدایکبوون: #قەڵادزێ#
$ژیاننامە$
حەمید عەزیز سەعید لە 25ی حوزەیرانی 1945 لە گەڕەکی خانەقای قەڵادزێدا لە دایک بووە. لە زانکۆی بەغدا وانەی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەگرتووە و لەبارەی ئەرستۆ لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە. لە ساڵی 1970 لە ڕۆژنامەی ھاوکاری وتارەکانێک سەبارەت بە فەلسەفەی یۆنانی کۆن نووسیوە و لە بڵاوکەرەوەکانێک وەکوو ڕۆشنبیری و بەیاندا بابەتی بڵاو کردووەتەوە. حەمید عەزیز ھێشتا لە بواری چاپەمەنی چالاکە و تا ئێستاش لە کۆواری ڕاماندا دەنووسێت. حەمید عەیز لە ساڵی 1972 ھاوسەرگیری کردووە و سێ کوڕی ھەیە. لە ساڵی 1979 یەکەمین پەڕتووکی بەناوی سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی 1987-1988 نازناوی دکتۆری وەردەگرێت. تێزەکەی لەژێر ناوی سرووشت و زانست لە فەلسەفەی مۆریتز شلیک، سەبارەت بە فەلسەفەی ئەڵمانی لەنێوان ھەردوو جەنگی یەکەم و دووەم بووە کە سەبارەت بە قوتابخانەی پۆزیتیڤزمی لۆجیکی قسە دەکات. حەمید عەزیز بە دوای کۆتایی ھاتنی خوێندنەکەی لە ساڵی 1988 گەڕاوەتەوە بۆ ھەولێر. ئەو بۆ بەشی کۆمەڵناسی و لە 1991 ماستەر و دکتۆرای لە بەشی کۆمەڵناسی کردووەتەوە.
$پەڕتووکەکان$
1- سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان
2- بنەڕەتەکانی فەلسەفە
3- کێشەی نێوان فەلسەفەو لاھوت لە ئەورووپا
4- فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاست
5- فەلسەفەی نوێ لە ئەورووپا
6- بنەماکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی
7- فەلسەفەی سەردەمی ڕۆمانتیک
8- ھونەری شیعری: ئەرستۆ
9- فەلسەفەی سوسیال دیموکراتی
10- ھونەری شیعری: ھۆراس
11- میتافیزیک چییە: ھایدیگەر
12- بنەماکانی فەلسەفەی شیکردنەوەی مەنتیق
13- زمانی کوردان
14- لۆجیکی ئەرستۆ
15- فەلسەفەی تۆماسی ئەکوین
16- گەنجینەی وشەی زمانی کوردی
17- چەند وردبوونەوەیەک لە میتافیزیک: دیکارت
18- دانانی بنەماکانی میتافیزیکی ئاکار: کانت
19- ھەردوو پەڕتووکی پیرۆزی یەزیدیان
20- گەشتێک بە کوردستان و ئەرمەنستاندا: نولدە
21- ڕەھەندەکانی فەلسەفەی مێژوو.
22- فەلسەفەی زانستی کەلام
23- ڤتگنشتاین: تراکتاتوس
24- کانت: پرولیگۆمینا: میتافیزیکی دوارۆژ
25- فەلسەفەی سەردەم لەئەوروپا
26- فەلسەفەی کۆڕی ڤێننا
27- فۆیەرباخ: بنەماکانی فەلسەفەی دوارۆژ
28- ڕەھەندەکانی فەلسەفەی ئاکار
29- بنەڕەتەکانی لۆجیکی سەردەم [1]