ناونیشانی بابەت: کوورتەیەک لەسەرشۆڕشەکەی سەید ڕەزا و کۆمەڵکوژیەکەی دێرسیم
چەند عەشیرەتێکی ناو #دێرسیم# بە سەرکردایەتی سەید ڕەزای دەرسیمی، نێوانیان لەگەڵ حکوومەت تێک چوو، چونکە بە هەموو شێوەیەک دژایەتیی دەکران و وەکوو هاووڵاتی سووک و پلە خوار سەیر دەکران، بۆیە ئەوانیش بڕیاریان دا ڕووبەڕووی حکوومەت ببنەوە و داوای مافی خۆیانیان دەکرد. ئەو سەرهەڵدانە بە شۆڕشی شێخ ڕەزا، یان سەرهەڵدانی دێرسیم لە مێژووی کورددا تۆمار کراوە و خۆڕاگری و بیروباوەڕی نەتەوەیی و کوردانەیان بەرانبەر بە ستەمی حکوومەتی تورکیا بێوێنەیە.
سەید ڕەزا لە ناو کوردەکانی باکوور هەستێکی نیشتمانپەروەری درووست کرد، لە کاتێک دا کە لە دێرسیم سەرهەڵدان بەردەوام بوو لە 5 تشرینی یەکەمی 1937 بەرپرسانی حکومەتی تورکیا بو مەبەستی چاوپێکەووتن داوای لە سەید ڕەزایان کرد کە بو شاری ئەرزنجان بێت. سەید ڕەزا لە ڕێگای ئەرزنجان دا نامەردانە دەستبەسەر دەکرێت و بەرەو شاری ئەلازیغ دەبەن و لەوێ دا دادگایی دەکرێ. ڕابەری سەرهەڵدانی دەرسیم سەید ڕەزا لە 15 تشرینی دووەم 1937 لەگەڵ شەش هاوڕێکانی لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە لە سێدارە دڕان. چوار خەباتکارێکی دیتر بەڕ لەوەی سێدارە بدڕێن، سزاکەیان گوڕدڕا بو زیندانی کردن. هەندێک لەوان تەمەنیان لە 90 ساڵی زیاتر بوو . بە پێی یاساکان نەدەبوو سەید ڕەزا لەسێدارە بدڕێت، چونکە تەمەنی لە سنووری سێدارەدان تێپەری بوو بەڵام تورکەکان هەر لە سێدارەیان دا و شەهید کرا .
$کۆمەڵکوژی دێرسیم$
کۆمەڵکوژیی دێرسیم پەڕەیەکی ڕەشە لە مێژووی تورکیا و دەوڵەتی تورکی ڕەگەز پەرست، هەرگیزا و هەرگیز گەلی کوردستان ئەو کۆمەڵ کوژیە نامەردانەیەی دەوڵەتی تورک لە یاد ناکەن و ڕۆژێک دێت ئەم دەوڵەتی تورکە ڕەگەز پەرستە بە دەستی گەلانی ئازادی خوازەوە دەخرێتە سەرنوێلکی مێژوووەوە.
لە ڕۆژی 4ی ئایاری ساڵی 1937دا دەوڵەتی تورک هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر شاری دێرسیم-ی باکووری کوردستان، لە هێرشەکەدا خەڵکێکی زۆری لە دێرسیم لە منداڵ و گەنج و پیر کۆمەڵکوژکردو سەرەڕای کوشتوبڕ یاسایەکی تایبەتیشیان دەرکردو ناوی دێرسیمیان گۆڕی بۆ تونجەلی.
دێرسیم بە زۆری ئەو خەڵکەی لێ دەژی کە بەزۆری کوردن و لەسەر مەزهەبی عەلەوین کە عوسمانی یەکان بە زۆر ئەو ناوەیان بە سەردا سەپاندن کە لە بنەڕەتدا بە (هاڵاڤی یەکان) ناسرا بوون، ئەم شۆڕشە بە سەرکردایەتی سەید ڕەزای دێرسیمی پەرپا کرا بوو دژ بە دەسەڵاتی تورکان و کە تێدا دەیان هەزار کوردی بێتاوانیان کوشت و بێ سەروشوێن کرد و چەندینیان دەبەستنەوە و ئەیاندان بەدەم ئاوی ڕوبارەکانەوە تا بەئازارەوە بخنکێن . لەو ساڵەدا کە جەلال بایەر سەرۆکی وەزیران بوو ، ڕاستەخۆ داوای لە عیسمەت پاشا ( وەک دەڵێن کە بە ڕەگەز کوردە ) کرد کە هەرچۆنێک بێت ئەو شۆڕشە سەرکوت بکات و چی پێویستە ئەوا ئەمان هاوکاری دەکەن . ئەویش ( عیسمەت پاشا ) چاودەگێڕێت بۆ خوێنڕێژترین سەربازی نێو سوپا کە ئەویش ( ژەنەڕاڵ ئاڵپ دۆگان ) بوو . یەکەم هەنگاو بۆمبۆردوومانی ناوچەکە بوو بە چیا و دۆڵ و ئەشکەوت و .. زۆر بەسەختی و ئەوجا کەوتە ڕەشبگیری ناوچەکە و ئەوەی تەمەنی لە 24 تا 26 ساڵان بێت دەبێت هاوبەشی ئەو شەڕە بکات . بەوەی کە دەماودەم خەڵکی ناوچەکە باسییان لێوەکردووە ، کە لە ئەشکەوتێکدا نزیکەی هەزاران ژن و منداڵ و پیر و پەکەوتەی تێدا بوو گشتیان لەنێو ئەو ئەشکەوتەدا کە زوربەیان زیندوو بوون خنکان و سووتان ، پاشان دەرگای ئەشکەوتەکەیشیان بە دینامێت تەقاندیانەوە . دەسەڵاتی تورکان هەر بەوەوە نەوەستان بەڵکوو کەوتنە کڕینی سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکانی ناوچەکەو بەمە جاشێکی زۆریان خڕکردەوە بەناوی ئەوەی ئەم عەلەوییانە گومڕا و لادەرن لە ئیسلام و عەلی کوڕی ئەبوو تالیب وەک خودێ چاولێدەکەن و … هتد تا سۆزی دینیان بجووڵێنن و کارەکەی خۆیانی پێ مسۆگەرکەن .
دوای ئەوەی ئەو شۆڕشە بەو دڕاندانەیە بەرهەڵستی لێکرا ، ناچار سەید ڕەزا بەرەو ئارزنجان بڕوات بەڵام جەندرمەکانی تورک دەیگرن و لە ڕۆژی 5 ئەیلوولی 1937 دا زوربەی هەرە زۆری ڕێبەرانی شۆڕش دەسگیرکان و زۆرینەیان لە سێدارە دران . بەڵام ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە کەمالییەکان ئەوەیان دوادەخستن کە ئەمانە دەیانەوێت خەلافەت بگێڕنەوە و ئەمانە کۆنەپەرستن و.. و بەداخەوە هەندێک لە مێژوونووسانی خوشمان دوای ئەو بەندووباوانە کەوتوون و ئێستایشی لەگەڵدا بێت هەر باوەڕیان بەو تورکانەیە و کەسیش نییە دوای ڕاستییەکان بکەوێت .
شێخ ڕەزای دێرسیمی لە کاتی لەسێدارەدانی دا دەڵێ: من بە فێڵەکانی ئێوە نەوەستام ، ئەوە با بۆ من ببێتە وانە ، بەڵام منیش چۆکم لەبەر ئێوە دانەدا ، ئەوەش با بۆ ئێوە ببێتە وانە .
هەروەها لەسەر پەتی سێدارە بە دەنگی شێراسا و بە زوانی کوردی دەڵێت من ئێستە تەمەنم 75 ساڵە و ئیتر دەچمە پاڵ شەهیدانی گەلەکەم ، ئێوە دەرسیمتان گرت بەڵام کورد هەردەمێنیت و بژی کوردستان و لاوان هەر هەڵدەسنەوە و بمری گشت زاڵمان . بە دەستی پیرۆزی خۆی پەتەکەی خستە ملی خۆێ و بەقاچی کورسییەکەی لادا.
مانای دەرسیم ” دەر ” لە کوردیدا بە ” دەرگا ” دێت و ” سیم ” بە مانای ” زیو ” دێت ، کەواتە بە لێکدانی ئەو دوانە دەبێتە ” دەرگای زیوین .[1]