ئەگەر چۆلەکەیەک دوژمنت بوو، دەبێ حسابی بۆ بکەیت.
چۆلەکە: باڵندەیەکی کێوییە، لە سرووشتی کوردستاندا نزیک مرۆڤ دەژیی، حساب: ئەژمارکردن. لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا مرۆڤ گەر بیەوێت ئاسوودە بژیی، دەبێت دوژمنایەتی کەس نەکات، چونکە دوژمن بچووک بێت یان گەورە، هەر دوژمنە و لە دەرفەتدا دەست دەوەشێنێت. [1]