ئەگەر بووی بە ڕێوی، سەرکاڵەکم بخۆ.
ڕێوی: گیاندارێکی کێوییە، لە کوردەواردا بە فێڵباز ناسراوە، زۆرجار ڕێی دەکەوێتە بێستانەوە و بەری بێستانەکە دەخوات، پەندەکە لە زمانی کەسێکی ستەمکارەوە دەوترێت کە بە ستەملێکراوێک دەڵێت: گەر لە ئاییندەدات دەسەڵاتت هەبوو، سەری پێڵاوی چەرمم بخۆ.[1]