ئەگەر دەستێک نەتوانی بیبڕی، ماچی بکە!
لە کوردەواردا دەستماچکرند، نەریتێکی ناشرینە و کەسی کۆیلە ئەنجامیدەدات، لە ڕۆژگاری تایبەتدا، ئەگەر کەسی چەوساوە و ستەمدیدە نەتوانێت بەرەنگاری ستەمکار و زۆردا بووەستێتەوە و کێبڕکێیان لەگەڵ بکات و ڕووبەڕوویان بووەستێتەوە، دەبێت بەشێوەیەک لەگەڵیان ڕێکبکەوێت، تا ئەو کاتەی دەرفەت دەبێت و تۆڵەیان لێبکاتەوە.[1]