ئەگەر کردت نان و نمەکی، لەگەڵی مەکە بێ نمەکیی.
نمەک: مەبەست لە خواردنی نانی کەسێکە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە واتە: ئەگەر کەسێک لە دۆخێکی تایبەتیدا نانی پێدایت و دەستگیرۆیی کردیت، یان لە ژیاندا چاکە و پیاوەتییەکی لەگەڵ کردیت، نابێت لەبیری بکەیت یان خراپەی بەرانبەر بکەیت، واتە: نمەکگیری بیت. [1]