ئەگەر گۆت کەوتە بەرقاژۆ، لەسەری باز مەدە، تا نەبی ڕەنجەڕۆ.
گۆ: شتێکی گردی لووسە، لە دار درووستدەکرێت، وەک تۆپ، قاژۆ: دارێکی درێژی سەرچەماوەیە، لە یاری گۆبازیدا بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ) ، لە یاریی گۆبازیدا، گەر یاریزانێک بەسەر گۆکەدا بازبدات، بێگومان دەکەوێتە بەر دارقاژۆی تیپی بەرانبەر. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کاتێک لە ژیاندا دەرفەت هەبوو، بێدوودڵی بەرەوئامانج بڕۆ.[1]