ئەگەر لە دەستی بێت، مردی و زیندی پێکەوە دەنێتە گۆڕ.
کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکان بۆ چەوساوە و چەوسێنەر دابەشدەکات، کەسە زۆردار و خراپەکان ستەم لە هەژاراندەکەن، لەپێناوی مانەوەی دەسەڵات و پێگەی خۆیان. پەندەکە بۆ کەسێکی چەوسێنەری زۆردار بەکاردێت کە بەزەیی لە دڵدانەبێت بەرانبەر کەس، هەر هەڵەیەکی بینی، باش و خراپ پێکەوە بسووتێنێت.[1]