ئەگەر نێریی نەما، بە گیسک دەڵێن: بوڵومباس.
نێریی: کەڵەکێوی یان سابرێن. گیسک: بێچووی بزن تا تەمەنی سێ مانگی (فەرهەنگی خاڵ) ، بوڵومباس: بڵمباس واتە: نێریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر پیاوی مەرد لە کۆڕ و مەیداندا نەما، بە ناکەس و خەڵکی خراپ دەوترێت شێری مەیدان. [1]