ئەلێی لەسەر گای ڕن شکاوەوە هاتووە.
ڕن: مەبەست لە کاری ڕنیینی گیاوگۆڵە بەدەست (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا لەناو باخ و باخچەکاندا بەتایبەتیی لە وەرزی بەهاردا، بژار دەکرێت و هەموو گیاوگۆڵەکان بەدەست دەردەهێنرێت، کارێکی ماندووکەرە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە گەرمیی پەلاماری خواردن بدات، وەک ئەوە وایە لە دەشتەوە هاتبێت و کاری دەستڕنی کربێت و ماندووبێت.[1]