ئەو هەوارە، بەڵام نە ئەو بوارە.
هەوار: بە جێگەیەک دەوترێت کە کۆمەڵێک ماڵی دەوارنشینی لێبێت (فەرهەنگی خاڵ) بوار: تەنکاوی ئاو کە ڕێگەر هاتوچۆی پیادەڕێی پێدابێت. پەندەکە بۆ جۆرە کەسێک بەکاردێت کە زۆر بێئاگابێت لە دنیا، ئاگادارنەبێت لەوەی کە دنیا زۆر گۆڕاوە و ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە کە ئەو دەسەڵاتداربووە، بەکوورتی بۆ کەسی گەمژە بەکاردێت کە نەزانێت لە چ سەردەمێکدا دەژی و چی دەکات.[1]