ئەوەی سیری نەخواردبێت، بۆنی سیری لێنایەت.
سیر: جۆرێک سەوزەیە و لە زەویدا سەلکێکی سپی دەردەکات، هەر کەس بیخوات بۆنێکی ناخۆشی لێدێت، مرۆڤ دڵسۆز و باشەکان لە کار و کردەوەدا یان لە ڕەفتارەکانی ژیانیدا کەموکوورتیان نییە، بۆیە کەس ناتوانێت خراپەیان بڵێت. واتە: گەر کەسێک کەموکوورتی نەبێت، خەڵک ناتوانێت شتی لەبارەوە بڵاوبکاتەوە و لەسەری بدوێ، بۆیە کەسە سەرکەوتووەکانی ژیان، کەسە ڕاستگۆ و بێهەڵەکانن. [1]