ئەوەی نەوسی بوێ، کەسی ناوێ.
نەوس: چنۆکی و ئارەزووی خواردن کردن (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا کەسانی چاوچنۆک و بەرچاوتەنگ هەن کە هەر خۆراکێک یان سامانێک هەبێت، پێیان بکرێت، دەستی بەسەردادەکرن و بەشی کەسی لێنادەن، یان کەسی نەوسن و چرووک هیچی لێزیاد نابێت، تا بەشی کەسی بدات، بۆیە کەس نابێت بە دۆستی مەگەر خۆیی و ورگی. [1]