ئێرانم کرد توورانم کرد، کەسی وەک تۆم پەیدانەکرد.
ئێران: مەبەستی لە جوگرافیای نەتەوەکانی چیان زاگرۆسە، تا دەگاتە چیاکانی ئەفغانستان، پەندەکە مەبەستی لە برادەر و هاوڕێی باشە کە لەناو پەیوەندیی ئابووری و کۆمەڵایەتیدا سەرکەوتووە، پەندەکە کەسێک دەیڵێت کە هاوڕێیەک یان هاوکاێکی باش هەبێت، چەند بگەڕێت کەسی وەک ئەو دەست نەکەوێت. [1]