ئاوی گوڵ یەکێکە لەو خواردنەوانەی کەڵکی زۆری هەیە بۆ پێست و تەندرووستی گشتی، ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی چرچی ڕووخسار و شێدارکردنەوەی پێست، ئەگەر شەوان پێش نووستن بیخۆیتەوە، ئەم سوودە گرنگانەی هەیە.
1. هەوکردنی پێست کەمدەکاتەوە و چارەسەرە بۆ هەندێک لە نەخۆشییەکانی پێست، وەکوو ئەکزیما.
2. بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسانەوە، خانەکانی پێست دەپارێزێت و وەکوو خۆی دەیانھێڵێتەوە.
3.بەهۆی دژە بەکتریاوە، یارمەتیی زوو چاکبوونەوەی برینی جەستە دەدات، ڕێگری دەکات لە هەوکردنی برین و سووتاوی، هەروەها ناهێڵێت شوێنی برین ببێت بەپەڵە.
4. دژە پیرییە، چرچوبوونی پێست دوادەخات، یارمەتیی دەدات بەجوانی بمێنێتەوە. [1]