منداڵ هەروەکوو گەورەکان تووشی سەرئێشە دەبن، وە زۆربەی جۆرەکانی سەرئێشە کە لە گەورەکاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان هۆکارەکانی سەرئێشەی لە منداڵان بڵاوکردووەتەوە، لەگەڵ ئەو کاتانەی پێویستە نیشانی پزیشکی بدەیت.
=KTML_Bold=هۆکارەکانی سەرئێشە یان زیادکردنی سەرئێشە:=KTML_End=
1. هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە درووست دەکەن.
2. کەمخەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.
3. ئەگەر ژەمێکی خواردنی نەخواردبێت.
4. وشکبوونەوە لە کاتی نەخۆشیدا.
5. فشارێکی دەروونی زۆری هەبێت.
6. برینێکی بچوکی سەر.
7. بۆ ماوەیەکی زۆر سەیری تەلەڤزیۆن و کۆمپیوتەر بکات.
8. کێشەی بینینی هەبێت.
9. سوڕی مانگانە لە کچی پێگەیشتوو.
10. گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.
11. بۆ ماوەیەکی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێکی درێژ بکات.
12. گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
13. بۆنی قوڕس و گران.
14. خواردنەوەی کافائینێکی زۆر.
15. هەندێک جۆری خواردن وەک پەنیر، چوکلێت، پیتزا.
16. هەوکردنی گوێچکه.
17. هەوکردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا، یان هەوکردنی پەردەی مێشک.
18. هەوکردنی تورەکەی هەوایی کەللەی سەر (التهابی جیوب).
=KTML_Bold=نیشانە خراپەکانی سەرئێشە کە پێویستە بێ دواکەوتن منداڵەکەت نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:=KTML_End=
1. کەمبوونەوەی هۆشی منداڵەکەت.
2. سەرئێشەکەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.
3. ئەگەر سەرئێشەکە منداڵەکە خەبەر بکاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەکە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبکات لە بەیانیاندا.
4. سەرئێشە دوای زەربەیەک کە بەر سەری کەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون.
5. ئەگەرسەرئێشەکە گەشکەی لەگەڵدا بێت.
6. بینینی منداڵەکە بەرەو خراپی بچێت.
7. باڵانسی لەشی تێک بچێت و بەملاولادا بکەوێت.
8. پێستی پەڵەی تێدا دەربکەوێت.
9. بە گرانی هاتوچۆ و ڕۆیشتن بکات و توانی بەپێوە وەستانی نەمێنێت.
10. قسەکردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت.
11. بوونی ئازار لە ملدا، یان ملی ڕەق بێت لەگەڵ بوونی تا.
12. توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاکی ڕۆژانەی نەمێنێت.
13. هەڵسوکەوتی منداڵەکە بگۆڕێت.
14. ئاوخواردنەوە و میز کردنی زیادی کرد بێت. [1]