هەمووان لە ژیانیاندا دەکەونە ساتێکی ژیان کە هەست بە خەمباری و ناخۆشی دەکەن و شکست دەهێنن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە دەکەن و ڕێگە نەدەن کاریگەریی لەسەر تەواوی ژیانیان درووستبکات.
1. واقع بین بە، شتێک مەکە بە ئامانجی ژیانت کە دڵنیایت لەوەی گەیشتن پێی مەحاڵە، چونکە کاتێک پێی ناگەیت تووشی بێهیواییەکی زۆر دەبیت.
2. پشووبدە، کات بدە بە خۆت، بەتایبەتیی کاتێک ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبیتەوە، چاوەڕێ بکە تا ئەو وزە ئەرێنییەت بۆ دێتەوە.
3. واز لەوە بهێنە لۆمەی خۆت بکەیت، ئەم کارە یارمەتیت نادات، بەڵکوو لە هەموو ئامانجە گەورەکان دوورت دەخاتەوە.
4. یۆگا و میدیتەیشن بکە، کاتێکی کەمی دەوێت، بەڵام ڕۆڵی زۆر گەورەی هەیە لە ئارامبوونەوەی مێشکت.
5. سنووری ئەرێنی بۆ خۆت دابنێ، گومان لە تواناکانی خۆت مەکە و بێهیوا مەبە، بەم شێوەیە دەتوانیت سنوورێک بۆ خۆت دابنێیت و لەوە زیاتر بە نەرێنی بیر نەکەیتەوە. [1]