دەرکەوتنی پەڵەی قاوەیی لەسەر پێست، زۆرکات بەهۆی زۆر بەرهەمهێنانی میلانینی خانەکانە، لەسەر پێست، چاو و قژ، دەکرێت چەند هۆکارێکی دیکە هەبن کە وابکەن پەڵەی قاوەیی لەسەر پێست درووست بێت.
1. بەرکەوتنی تیشکی خۆر، کە ئەمەش زیاتر لەو کەسانە دەردەکەوێت کە خۆریان زۆر بەردەکەوێت و دژە خۆر بەکارناهێنن، وە زیاتر پەڵە و لەو شوێنانەی جەستەیان دەردەکەوێت کە خۆری بەردەکەوێت، وەکوو ڕوخسار و دەست و قاچ.
2. گۆڕانکاری لە هۆڕمەنەکانی جەستە و ناهاوسەنگبوونیان، کە ئەمەش بەتایبەتیی لە خانمان ڕوودەدات و بەتایبەتتریش لە ماوەی دووگیانیی.
3. هەوکردنی پێست، ئەمەش چەند هۆکارێکی هەیە، وەکوو زیپکە، ئەکزیما یان برینی جەستە.
4. کاریگەریی لاوەکی هەندێک دەرمانی پزیشکی.
5. تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
6. زیادبوونی تەمەن، کە ئەمەش زۆرکات پێی دەوترێت پەڵەی تەمەن، زیاتر لە دوای 40 ساڵییەوە درووست دەبێت. [1]