لەگەڵ ئەوەی هێلکە سوودی تەندرووستی زۆری هەیە، توێکڵەکەشی بێبەش نییە لەو سوودانە، دەتوانرێت بۆ پارێزگاریکردن لە پێست و جوانترکردنی پێست بەکاربهێنرێت لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی دیکەی کەڵک بەخشدا.
ماڵپەڕی BoldSky چەند ڕێگەیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە پێست.
=KTML_Bold=1. توێکڵی هێلکە و سرکەی سێو=KTML_End=
سرکەی سێو دژە بەکتریایە، هەوکردنی پێست کەمدەکاتەوە، دەتوانیت لەگەڵ توێکڵی هێلکەدا سوودی لێببینیت بەم شێوازە:
توێکڵی دوو هێلکە ورد بکە، لەگەڵ نیو کوپ سرکەی سێو تێکەڵی بکە، بە لۆکەیەک بیدە لە ڕوخسارت بۆ چەند خولەکێک و دواتر بە ئاو بیشۆ، هەفتەی جارێک یان دوو جار بە پێی پێویست ئەم ماسکە بەکاربهێنە.
=KTML_Bold=2. توێکڵی هێلکە لەگەڵ سپێنەی هێلکە=KTML_End=
ئەم ماسکە ڕۆڵی هەیە لە داخستنی کونیلەکانی ڕوخسار و توندکردنەوەی پێست، لەگەڵ ئەوەشدا پێست ڕەونەقدارتر دەکات.
دەتوانیت توێکڵی یەک هێلکەیەک وشک بکەیتەوە، دواتر وردی بکەیت تا وەکوو ئاردی لێدێت، لەگەڵ سپێنەی هێلکەیەک تێکەڵی بکە، بیدە لە پێستت و چاوەڕێ بکە وشکبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، هەفتەی جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=3. توێکڵی هێلکە و هەنگوین=KTML_End=
هەنگوین ڕۆڵی هەیە لە لێکردنەوەی پێستە مردوەکانی ڕوخسار، لەگەڵ ئەوەشدا پێست توند دەکاتەوە و پەڵەی ڕەش کاڵ دەکاتەوە.
دوو کەوچک هەنگوین لەگەڵ هاڕاوەی توێکڵی یەک هێلکە تێکەڵ بکە، بیدە لە ڕوخسارت تا وشک دەبێتەوە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، هەفتەی جارێک دووبارەی بکەرەوە. [1]