هەموو خانمێک دەبێت گرنگی بە پێستی بدات، بەتایبەتیی لە سەرەتای گۆڕینی وەرزەکاندا، پێویستە پێستت ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما خۆی بگونجێنێت و خاوەن پێستێکی جوان و ڕوون بیت.
بە چەند ڕێگەیەک کە ماڵپەڕی youm7 بڵاویکردووەتەوە، گرنگی بە پێستت بدە لەم وەرزەدا.
1. بایەخ بە وەرگرتنی کۆلاجینی پێست بدە، بۆ ئەوەی ڕێگری بکەیت لە چرچبوونی ڕوخسار و لابردنی هێڵەکانی پێست.
2. لەبیری مەکە کە ڕۆژانە ڤیتامینەکان بەدەستبهێنیت لە ڕێگەی خۆراک یان حەب (لەژێر چاودێری پزیشکدا) .
3. لەگەڵ ئەوەی پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و جەستەت کەمتر داوای ئاو دەکات، بەڵام لەبیری مەکە ڕۆژانە کەمتر لە هەشت پەرداخ ئاو نەخۆیتەوە.
4. پێستە مردوەکانی ڕوخسارت لێبکەوە و هەفتانە سکرەب بکە خاوێنکردنەوەی پێستت، ئەمەش نەک تەنیا بۆ ڕوخسار، بەڵکوو بۆ تەواوی جەستەت.
5. دژە خۆر لەبیرمەکە، تەنانەت بۆ ئەو ڕۆژانەشی هەورە و خۆر کەمتر دەردەکەوێت، تەنیا هەوڵبدە ئەو دژە خۆرەی بەکاریدەهێنیت بە پێی وەرزەکان بیگۆڕیت لەژێر چاودێری پزیشک بە پێی جۆری پێستت. [1]