ئینسان ئەبێ ئەوەندە هەڵگرێ، کە سکی پێی نەیەشێ.
ئینسان: مرۆڤ. هەموو کەسێک لە ژیانیدا پێکهاتەی جەستەی بە جۆرێکە، هەیە بەهێز و هەیە بێهێز، هەندێک ئیش و کار هەیە، بەتوانای جەستەیی و هێزی ماسوولکە ئەنجامدەدرێت، دەبێت کەسەکان بەپێی هێزی خۆیان کاربکەن. واتە: مرۆڤ دەبێت لە ئاست توانا و هێزی خۆی هەڵسوکەوت بکات، دەنا دەپسێت. [1]