ئەگەر نەزانی، چاو بدە جیرانی.
جیران: هاوسێ یان دراوسێ. مرۆڤەکان هەمیشە لەیەکەوە فێردەبن، بەسەیرکرند و وردبوونەوە لە کار و کردەوەکانی یەک، شوێنپێی یەکتر هەڵدەگرن و فێردەبن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کەسێک لە نزیکەکانییەوە فێری پیشە و نەریت و هەڵسوکەوت دەبێت.[1]