پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
جووتیار چۆن پەروەردە دەکرێت؟
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب

عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب
ناونیشانی بابەت: جووتیار چۆن پەروەردە دەکرێت؟
ئامادەکردن: عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب

کشتوکاڵ و جووتیاری خۆیان جۆرێکن لە ژیان. پێوەر و نرخە ماددی و مەعنەوییەکان لای جووتیار جیاوازن لەوانەی لای کرێکار و بازرگان یان مووچەخۆرن. کرێکار لە بنەمادا دەبێت پێش وشکبوونەوەی عارەقی نێوچاوانی مافی خۆی وەربگرێت و، مووچەخۆریش بڕیارە پێش تەواوبوونی مانگەکە. بەڵام جووتیار بەپێی جۆری بەرهەم و وەرز و زۆرجاریش ساڵەوساڵ چاوەڕێی هاتنەدەستی بەری ڕەنجەکەی دەکات.
جۆر و وردەکارییەکانی هەر پیشەیەک کار لە ناوەرۆک و دەروون و دنیابینیی مرۆڤ دەکەن. تۆ وەرە بە کرێکارێک، بە مووچوخۆرێک بڵێ، چاوەڕێی هیچ مەکە تا کۆتایی وەرز و ساڵ، یان ساڵ نا ساڵێک یان زیاتر، بزانە لە ژیانیدا جووتیاری دەکات؟ مووچەخۆر ژیانی خۆی و خانەوادەکەی بە پلانی مانگەومانگ داڕشتووە. کارێکی ئاسان نییە ئێستە بێت پلانی وەرزی و ساڵانە دابڕێژێت. ئەمە بۆ کۆمەڵگەی سەرمایەداریش ڕاستە. من دڵنیا نیم کە کوردستان کۆمەڵگەیەکی سەرمایەداریی هەیە یان نا، بەڵام لەوە دڵنیام کە لەسەر خەیاڵ و خولیای سەرمایەداری پەروەردە کراوە و دەکرێت. خەیاڵی سەرمایەداری ئەوەیە کە چاوەڕێ بیت ڕۆژ دوای ڕۆژ بەرهەمت زیاد بێت و سەرمایەکەت چین لەسەر چین زیاد بکات و ئەوەی ئەمڕۆ هەتە سبەینێ زیاتر بێت.
زۆر سەختە بۆ جووتیار سەرمایە کۆ بکاتەوە، چونکە پیشە و دنیای کشتوکاڵ زۆر لایەنی گۆڕاو و چاوەڕواننەکراوی هەیە، بە تایبەتی کە سیستەمێکی تەکنەلۆجی و دەستەڵاتێکی سیاسیی تۆکمەی لە پشت نەبێت. جا، جووتیار کە هەر لە منداڵییەوە لە قوتابخانە خەیاڵدانی پڕ دەکرێت لە وادە و پەیمانەکانی سەرمایەداری و بنەماکانی کەڵەکەکردنی سەرمایە و زیادکردنی بەرهەم و بەرەوپێشچوونی بەردەوام، ئاساییە کاتێک بەرهەم کەم بکات یان کە سەرمایەی ئەمساڵی لە هیی پار کەمتر بێت، دەکەوێتە سەر دووڕیانێک: یان بەرهەمەکەی لە ئاقار و سەر جادە و شەقامەکان هەڵدەڕێژێت و بە سەیارەکەی دەیانهاڕێت و کفری نیعمەتی زۆریی بەرهەمەکە و کەمیی نرخەکەی دەکات، یانیش بە هەڵەداوان دەچێتەوە باوەشی دەستەڵاتدارانی مووچە و کۆیلەیی سیستەمی پارەی مانگانە و دەستکەوتی خێرا.
جیهانی کشتوکاڵ و ژیانی جووتیار فەرهەنگ و دنیابینیی تایبەت بە خۆی هەیە. بەشێکی گرنگیی ئەو فەرهەنگ و دنیابینییە ئەنجامی سرووشتی پیشەکەیە کە حاڵەتە سرووشتییەکانی کەشوهەوا و وەرزەکانی ساڵ و خاک و تۆ و ئەمانە کاری لێ دەکەن. چاوەڕوانی و پشوودرێژی، بە نموونە، بەشێکی گرنگی ئەو فەرهەنگەن. پێگەیشتنی هەر بەروبوومێکی کشتوکاڵ کاتی خۆی هەیە و، تەکنەلۆجیی نوێ تا ڕاددەیەکی دیاریکراو پڕۆسەی پێگەیشتنەکە خێرا دەکات. ئەوی دی بە سرووشتی بەروبوومەکەوە پەیوەستە. لە هەر حاڵێکدا، بەراورد بە کرێکاری یان مووچەخۆری یان دوکانداری، کاری جووتیار چاوەڕوانی و ناڕوونیی کۆتایی پڕۆسەکەی زیاتر تێدایە. ئەم ژیانە، وەک هەر ئاڕاستەیەکی دیکەی ژیانی کۆمەڵگە، پێویستی بە بەرچاوڕوونی و فێربوون و خووپێوەگرتن و دەوڵەمەندکردنی ئەزموون هەیە. بە مانایەکی دیکە، کشتوکاڵ پێویستی بە کەسانێکە هەڵوێستی جووتیارانەیان هەبێت. ئەم هەڵوێستەش پەروەردە دەکرێت و پەرەی پێ دەدرێت. کشتوکاڵ لە دەستی کەسانێکدا کە هەڵوێستی مووچەخۆریان هەبێت گەشە ناکات. پێوەرەکانی ڕۆژانەی جووتیار جیاوازن لەوانەی مووچەخۆر و فەرمانبەر. مووچەخۆر و فەرمانبەر بە گشتی لە شاردا دەژین و لەسەر بنەما و پێوەرەکانی شار ڕۆژ دەکەنەوە و دەیکەنە شەو. جووتیاران لە پەنای باخ و زەویوزارەکەیاندا دەژین و لەسەر بنەمای کار و پێویستییەکانی کشتوکاڵ ڕۆژ و شەویان دەگوزەرێنن.
=KTML_Bold=زانینی ئەم جیاوازییە بۆ گرنگە؟=KTML_End=
سیستەمی پەروەردە و فێرکاری بۆ پەرەدان بە مووچەخۆری و کاری نێو فەرمانگەکان جیایە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکاری بۆ پێگەیاندنی کرێکار و کارمەندی پیشەسازی. هیچکام لەم سیستەمانە ناتوانن پەرە بە هەڵوێستی جووتیارانە و پێشخستنی کشتوکاڵ بدەن. بەوەی سیستەمی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە شێوازی داڕشتنەکەیدا بۆ کۆمەڵگەی پیشەسازییە و لە واقیعدا مووچەخۆر و فەرمانبەر پەروەردە دەکات، بە هیچ جۆرێک کارێکی ئیجابی ناکاتە سەر پێشخستنی کشتوکاڵ و پەروەردەکردنی هەڵوێستی جووتیارانە. تۆ بڕوانە، لە سیستەمی پەروەردەی مۆدێرندا دەمژمێر هەشت بەدواوە پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەکات چونکە کاری فەرمانگەکانیش هەر لەو کاتەدایە. منداڵ هەر لە شەش ساڵییەوە لەسەر ئەم خشتەیە فێر دەبێت و خووی پێوە دەگرێت و، تا کۆتایی خوێندنی ڕەسمی و هەڕەتی لاوێتی بۆ یەکجۆر ژیان و هەڵوێست و فەرهەنگی کارکردن ئامادە دەکرێت. مرۆڤی وا بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت ببێتە جووتیار. ڕۆژی جووتیار زۆر جار پێش خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات و بەپێی پێویستیی بەروبوومەکەی ڕۆژەکەی کۆتایی دێت. وەرزی کارکردن و وەرزی پشووی جووتیار جیاوازە لە هیی فەرمانبەر و کرێکار. جووتیار ناتوانێت بە بڕیاری ڕەسمی پشوو وەربگرێت، بەڵکە سرووشت و پێویستییەکانی بەرهەم و بەروبووم بڕیار لەوە دەدەن. پشووی وەرزیی منداڵە جووتیار لەوانەیە لە زستاندا مانای هەبێت و، دەبێت هەر لە زستاندا بێت. بەڵام لە قوتابخانەی ڕەسمیدا بڕیار دراوە لە هاویندا بێت. بۆیە سیستەمی سەرتاسەری بۆ پەروەردە کۆمەڵگەیەکی لارسەنگ و یەکجۆر و لە واقیعدا سەرلێشێواو و دەستوپێسپی دێنێتە گۆڕێ.
ڕاستییەکەی، پەرەدان بە کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان لە وڵاتدا بە پارەبەخشینەوە و کڕینی تراکتۆر و پیکاب و دابەشکردنی زەوی بەسەر جووتیاراندا یان بە برسیکردنی خەڵک و بڕین و کەمکردنەوەی مووچەکەیان بە تەنیا ناکرێت گەر هەڵوێستی جووتیارانە لە جڤاتی کشتوکاڵیدا تۆکمە نەبێت. حکومەتەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان لەوانەیە بە بڕ و بە ژمارە، جارجار، بڕیار و فرمانی ڕەسمی و پارە و سەیارە و تۆ و ئەمانەیان دابێتە جووتیاران، بەڵام بە هیچ شێوەیەک گرنگییان بە پەروەردەکردنی جووتیاران نەداوە. بە پێچەوانەوە، لە ڕێی سیستەمی پەروەردەی ڕەسمی و سەرتاسەرییەوە هەڵوێستی جووتیارانە لە منداڵە جووتیار دەسڕنەوە و هەڵوێستی مووچەخۆری و خولیای ژیانی شار و پەیمانە فشەڵەکانی خۆشگوزەرانی و سەرمایەداری لە خەیاڵدانی کۆمەڵگەدا دەچەسپێنن. بۆیە ئاساییە زۆر کەس کە پیکاب بەناوی جووتیارییەوە وەردەگرن یەکسەر بە کاش دەیفرۆشنەوە، کە زەوییان پێ دەدرێت یان لە باوانیانەوە بۆیان دەمێنێتەوە، بیر لەوە دەکەنەوە ئیفراز بکرێت و بە پارچە بۆ فراوانکردنی تخووبەکانی شار و دانانی بناغە و هەڵچنینی دیوارەکانی گوندە مۆدێرنەکان و گەڕەکی نوێ بە پارەی کاش بفرۆشرێن. بە دڵنیاییەوە جووتیار ئازار دەکێشێت کە بەروبوومە نەفرۆشراوەکەی فڕێ بدات و تەفروتونای بکات، بەڵام ئەو هەڵوێستەش ئاسانتر لای ئەوانە سەر دەکات کە فەرهەنگی مووچەخۆرییان هەیە و نرخی بەروبوومەکەیان تەنیا لە هاتنەدەستی پارەی نفت و خێرادا دەبینن. [1]
ئەم بابەتە 99 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کشتوکاڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 99 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - وەرزش کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!