پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
لە کوێی پڕۆسەی خوێندندا پەروەردە دەبین؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب

عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب
ناونیشانی بابەت: لە کوێی پڕۆسەی خوێندندا پەروەردە دەبین؟
ئامادەکردن: #عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب#

فراوانترین و هەژمووندارترین بازنەی کۆمەڵایەتی لە کوردستان سیستەمی بەڕێوەبردنی خوێندنی ڕەسمییە. زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگەی کوردستان، بە گشت جیاوازییەکانیانەوە، بەشێکی بەرچاوی ژیانیان لەم بازنەیەدا ڕەنگ دەگرێت. هەر تاک یان جڤاکێکی کۆمەڵگەی کوردستان، هەر باوەڕێکی ئایینی و فیکری یان پاشخانێکی فەرهەنگی یان ئاستێکی ئابووری و کۆمەڵایەتیی هەیە، بە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی ڕەسمیدا تێدەپەڕێت و هەمان هەنگاو لە سیستەمەکەدا هەڵدەگرێتەوە. لێرەدا باسی هەڵبژاردنی ڕشتە و بابەتی خوێندنی جیاواز ناکەم، بەڵکە باسی یەکبوونی سیستەمی خوێندن و نەگۆڕیی کۆی ئەزموونە پەروەردەیییەکە دەکەم، کە هەمووان تێیدا هاوبەشن. باسی واقیعی سیستەمی پەروەردەی ڕەسمی وەک بازنەیەکی کۆمەڵایەتیی قەبووڵکراو دەکەم، قەبووڵکراو بە مانای ئەوەی ڕەخنە و گلەییی خەڵک لە سیستەمەکە وای نەکردووە کە نەچنە بەر خوێندن و سەرکەوتن تێیدا بە گرنگ نەزانن.
لەناو بازنەی پڕۆسەی خوێندنی ڕەسمیدا دەکرێت جیاوازیی ورد و تاکەکەسی لێرە و لەوێ، لەم شار و لەو ناوەندی خوێندن هەبن، بەڵام فەرهەنگی وەرگێڕاو و پەرەپێدراو لەنێو بازنەکەدا هەمان شتە. لەم بازنەیەدا هێندەی ئەزموونە گشتییە نەگۆڕەکان هەژموونیان هەیە، ئەزموونە تاکەکەسی و ناوازەکان کۆی واقیعی کۆمەڵایەتی و پەروەردەییی بازنەکە بە ڕێوە نابەن. مامەڵە ئیدارییەکانی هەر ناوەندێکی خوێندن لە هەر شار و گەڕەکێکدا هەمان شتن. ستانداردەکان و ڕێکار و ڕێنمایییەکان هەمان شتن. بە ناوی بێلایەنی و زانستیبوونەوە، هەر تاک و جڤاکێکی کۆمەڵکە، جودا لە بڕوا و ئاڕاستەی سیاسی و فیکری، دەبێت هەمان ئەزموون لە پڕۆسەی خوێندندا وەربگرێت. ئەزموونی گشتیی مامۆستا و خوێندکار و کارمەندی ئیداری لە کۆلێژی ئاداب لەگەڵ هیی کۆلێژی زانست هەمان شتە، لە وانەیەکی زانستی مرۆیی یان وانەیەکی زانستی سرووشتیدا هەمان مامەڵەی کۆمەڵایەتی دەگوزەرێت، هەمان ئەزموونی ترس و دڵەڕاوکێ، هەمان مامەڵەی فێرکاری و چاوەڕوانیی ئەکادێمی، هەمان ستاندارد و یاسای تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن، هەمان شێوازی ڕێکخستنی پۆل و دانیشتن و تەنانەت بۆچوون بۆ مەعریفە و فێربوون و پەروەردەکردن هەیە. جیاوازیی ناوەرۆک و ئامانجەکانی ڕشتەیەکی ئەکادێمی یان بابەتێکی خوێندن نەبوونەتە هۆی جیاوازی لە میکانیزمەکانی خوێندن و بەڕێوەبردن و مامەڵە کۆمەڵایەتییەکاندا. ئەنجامی پڕۆسەی خوێندنیش لە هەر ئاڕاستەیەکی ئەکادێمیدا هێندە جیاوازیی لەگەڵ ئەنجامی ئاڕاستەکانی دیکەدا نییە. بەمەش جیاوازیی نێوان بنەماکانی زانستە سرووشتییەکان و میتۆدی زانستیی پەیڕەوکراو لەگەڵ بنەما کۆمەڵایەتی و میتۆدە ئەکادێمییەکانی زانستە مرۆیییەکاندا نەبوونەتە هۆی جیاوازی لە پڕۆسە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا.
بە نموونە، داخۆ ئاستی زانستیی کۆمەڵگە لە پێشترە یان ئاستی کۆمەڵایەتی یان ئەدەبی؟ ئایا دەتوانین بڵێین ئەوانەی دەرچووی بەشە زانستییەکانن کەسانی ڕۆشنبیرتر و ڕوانگەفراوانتر و هاووڵاتیی باشترن لە دەرچووی بەشە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان؟ لەنێو بازنە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکاندا شتێکی ئەستەمە ڕوانگەی ئەکادێمی یان فیکری و فەلسەفیی تاک و جڤاکەکان بزانین. یانی، ناتوانین بڵێین داخۆ ئەوانەی پسپۆڕی زانستی سرووشتین مامۆستا، خوێندکار، بەڕێوەبەر، کارگێڕ، یان بەرپرسی باشترن لەوانەی پسپۆڕی زانستە مرۆیی یان کۆمەڵایەتی یان تەکنیکییەکانن. ناتوانین بڵێین ئەوانەی پسپۆڕی زانستن و خاوەنی بیرکردنەوەی زانستین خاوەنی کار و ئاکاری کۆمەڵایەتی و سیاسیی بەرزترن لەوانەی کە باوەڕیان بە بنەما زانستییەکان نییە. ناتوانین بڵێین کە ئەوانەی خوێندەوارترن و بڕوانامەی بەرزتریان هەیە فەرهەنگی لێخوڕینیان جوانە، یان لە گردبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا فەرهەنگێکی بەرزتر نیشان دەدەن یان ناکەونە نێو چەلەحانێی نێو سۆشیال میدیاوە. دەبێت چ شتێک وای کردبێت جۆراوجۆریی ناوەرۆکی پڕۆسەی پەروەردەیی نەبووبێتە هۆی جۆراوجۆری لە ئاکار و کارە کۆمەڵایەتییەکاندا؟ چییە وا دەکات هەڵگری بڕوانامەی بەشی زانستی بایۆلۆجی (کە لەوانەیە باوەڕی بە تیۆریی پەرەسەندن بێت) و هەڵگری بڕوانامەی زانستی ئیسلامی (کە لەوانەیە باوەڕی بە خەڵق بێت) هەمان جۆر هاووڵاتی بن و هەمان مامەڵەی کۆمەڵایەتی بکەن و، لەهەمبەر بابەتە فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا هەمان هەڵوێستیان هەبێت؟
کەشوهەوا و تەکنیکەکانی فێرکردن و بەڕێوەبردنی پەروەردە لە زۆر ڕووەوە نەخشی پڕۆسەی پەروەردە دەکێشن و، گەلێک لە ناوەرۆکی پڕۆسەی خوێندن گرنگترن. تۆ بڕوانە، ئەگەر بە شێوەیەکی توندوتیژ خەڵک لەسەر نەرمونیانی پەروەردە بکەین، ئەگەری زیاترە توندوتیژ دەربچین نەک نەرمونیان. ئەگەر ناوەرۆکی وانەیەک لەبارەی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤەوە بێت، پڕۆسەی فێرکردنەکە و کەشوهەوای پۆلەکە نادیمۆکراتی و نامرۆڤانە بێت، ئەگەری زیاترە نادیمۆکراسی برەو بسێنێت. لە دەرسێکی زانستدا بەشێوەیەکی دژەزانستی خوێندکار فێر بکەین، ئەگەری زۆرترە خوێندکار دژەزانست بێت نەک زانستدۆست. کاریگەریی میکانیزمەکانی بەڕێوەبردنی پەروەردە و تەکنیکەکانی فێرکردن لە پێگەیاندنی مامۆستایاندا زۆر ڕوونە. ئێمە لە پەروەردەکردنی مامۆستایاندا هێندە لە ناوەرۆکی پڕۆسەکە جەخت دەکەین، هێندە لە هەڵگرتنەوەی تەکنیکەکانی فێرکردن و کۆنتڕۆڵی پۆل و زانستەکانی وانەگوتنەوە جەخت دەکەین، ئەوەندە گرنگی بە فەرهەنگی مامۆستایەتیی پێشەنگ و کەشوهەوای ئامادەکردنی مامۆستا و جیهانی مامۆستایەتیی دیمۆکراتی نادەین. لە کۆتاییدا مامۆستاش دەبێتە ئامرازی دووبارەکردنەوەی ناوەرۆکە ڕەسمییەکان و هەڵگرتنەوەی هەنکاوە میکانیکییەکان و، لە ئەنجامدا برەودان بە فەرهەنگی دووبارەکردنەوە و لاساییکردنەوە.
ناوەرۆک و ڕشتەی بەرنامە ڕەسمییەکانی پەروەردە و فێرکردن کەمترین کار دەکەنە سەر کۆی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەچاو ئەو پڕۆسە فەرهەنگی و سیاسییەکانەی لە بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا لە کاردان. کۆمەڵگە، لە هەر بازنەیەکی کۆمەڵایەتیدا، هێندە لە ڕێی پڕۆسەکانەوە پەروەردە دەبێت، هێندە لە ناوەرۆکی یاسا و ڕێنمایییەکانەوە فێر نابێت. ئەو بەها و هەڵوێست و خووە کۆمەڵایەتی و سیاسییانەی لە سیستەمی کاری پەروەردە و خوێندندا دێنە گۆڕێ دەبێت ببنە جێی گرنگی و بایەخپێدانی ڕەخنەیی. لە باسی چاکسازی و گۆڕانکاریی پەروەردەییدا دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە کۆمەڵگە تەنیا بە بڕیاری ڕەسمی و لە ڕێی ناوەرۆکی پڕۆسەکانەوە پەروەردە نابێت و فەرهەنگی گشتیی کۆمەڵگە هەمیشە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ئیرادە و بڕیارە سیاسییەکانەوە نییە. یانی، لە پڕۆسەی پەروەردەدا بڕیارە ڕەسمییەکان زۆرجار بە ئاقارێکدا دەڕۆن و دەرهاوێشتەکانی ئەو بڕیارانە بە ئاقارێکی دیکەدا، چونکە دەرهاوێشتەی بڕیار و سیاسەتەکان لە کارلێکی کۆمەڵێک پڕۆسە و واقیعی کۆمەڵایەتیدا ڕەنگڕێژ دەبن. ئەم باوەڕە کاریگەریی زۆری لەسەر پڕۆژە و هەوڵەکانی چاکسازیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی هەیە. ناوەرۆکی سیاسەت و یاسای پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان شتی جوان و زۆرباش و تەنانەت خەیاڵیشی تێدایە، بەڵام ناکرێت لە پڕۆسە و ڕێکارەکانی گەیشتن بەو سیاسەت و یاسایانە چاو بپۆشین و وا بزانین کە کار لە کۆی فەرهەنگ و ئاڕاستەی پەروەردەیی ناکەن. بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی پەروەردەیی و کاریگەرییەکانی، ڕاستە کە ناوەرۆکی سیاسەتەکە گرنگە، بەڵام زۆریش گرنگە لە پڕۆسەی گەیشتن بە سیاسەتەکەش بکۆڵینەوە و بزانین داخۆ پڕۆسەی دانانی سیاسەتی پەروەردەیییەکە خۆی چۆن بووە.
ناسینی سیستەمی کاری هەر بازنەیەکی کۆمەڵایەتی گرنگە تا بزانین کاریگەرییەکانی سیستەمەکە چین. نەناسینی سیستەمەکە وا دەکات کە هەر چاکسازییەک کە بیری لێ دەکرێتەوە و پێشکەش دەکرێت بۆ بەهێزکردنی خودی سیستەمەکە دابنرێت، لە کاتێکدا کە زۆرجار سیستەمەکە سەرچاوەی کێشەکەیە. کە چاو لە کاریگەرییە پەروەردەیییەکانی سیستەمەکە دەپۆشین و فەرامۆشیان دەکەین، لەوانەیە پڕۆژەی چاکسازی پێشکەش بکەین کە لە خۆیاندا ئامانجی باشیان هەبێت، بەڵام ئەنجامە پەروەردەیییەکانی سیستەمەکە (بە نموونە تاکڕەوی و سەپاندن) دژی ئامانجە پەروەردەیییەکانی پڕۆژەکە (بە نموونە فرەیی و هاوکاری) دەبن. ئەو کەسانەی بە تەواوی بەنێو سیستەمەکەدا ڕۆ چوون و هیچ شتێک لەدەرەوەی سیستەمەکە نابینن، ناتوانن پڕۆژەیەک پێشکەش بکەن کە پێچەوانەی سیستەمەکە بێت، چونکە سیستەمەکە چوارچێوەی بیرکردنەوە و کاری کەسەکانی داگیر کردووە. بە نموونە، دەکرێت مامەڵەیەک یان بابەتێکی پەروەردەییی گرنگ هەبێت، بەڵام چونکە لە سیستەمی تاقیکردنەوەکاندا جێگای نییە، یان نازانرێت چۆن لەنێو سیستەمی وانەگوتنەوەی ئێستەماندا جێگەی بکرێتەوە، ئیدی وەلاوە دەنرێت و ڕەت دەکرێتەوە. لەکاتی نەناسینی نهێنییەکانی سیستەمی کار و ئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی، تەنیا لەبەر ئەوەی سیستەمەکە جێگەی دەستکاریکردنی نییە و وەک خۆی قەبووڵ کراوە، ئیدی زۆر مامەڵە و بابەتی پەروەردەییی گرنگ هەن ڕاستەوخۆ فەرامۆش دەکرێن. کاتێک سیستەمەکە دەستکاری ناکرێت، بەهۆی نەزانی، ترس یان پلانێکەوە بێت، هەر هەوڵێکی چاکسازی جێگە ناگرێت چونکە سیستەمەکە دەبێتە ڕێگری بەدیهاتنی ئامانجی چاکسازییەکە.
سیستەمی کاری ڕەسمی، لە بواری پەروەردە یان هەر بوارێکی دیکەدا، لەسەر فەرهەنگ و ڕوانگەیەکی دیاریکراوی خۆی دەڕوات و، گوایە بێلایەنە و جۆراوجۆرییە فیکری و فەرهەنگییەکان تێدەپەڕێنێت. بەپێی ئەوەی زۆرینەی کۆمەڵگەی کوردستان بە هەمان پڕۆسەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا دەڕوات، بە تایبەتی پڕۆسەی بەڕێوەبردنی خوێندنی ڕەسمی، ئەوا هەمان ئەزموونی فەرهەنگیی دەبێت و لەسەر هەمان ڕێچکە پەروەردە دەبێت. کۆمەڵگە لەنێو بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا پەروەردە دەبێت و لە تێکئاڵانی گشت بازنەکاندا فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی ڕەنگڕێژ دەبێت. ئەم ڕەنگڕێژییەش لە ڕاستیدا ئەوەندەی پەیوەندیی بە کارلێکی ئەزموونە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە هێندە پەیوەندیی بە ناوەرۆکە ڕەسمییە بڕیاردراوەکانەوە نییە. بۆیە ئەوە سیستەمی بەڕێوەبردنی پەروەردە و خوێندنی ڕەسمییە، نەک ناوەرۆکی خوێندنەکە، ڕەنگڕێژیی فەرهەنگی کۆمەڵگەی کردووە و هەمووانی لەسەر یەک شێوە نەخشاندووە. بۆیە، ئەگەر ڕەخنەمان لە فەرهەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسیی کۆمەڵگە هەبێت، دەبێت زیاتر ڕەخنەمان لەو پڕۆسەیە هەبێت کە لێیەوە نەخشی ڕاستەقینەی ئەو فەرهەنگە دەکێشرێت نەک تەنیا ناوەرۆکی پڕۆسەکە. [1]
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەسعەد ڕەشید )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,435
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,694
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - ئەرزەروم شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باکووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - چالاکی سیاسی ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست ژیاننامە - شوێنی نیشتەنی - کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!