پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,434
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟

کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
ناونیشانی بابەت: کۆمەڵگە لە کوێ پەروەردە دەبێت؟
ئامادەکردن: #عەبدولڕەحمان ئەحمەد وەهاب#

چییە وا دەکات کێشە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان لە کوردستان، بەلای کەمی هێندەی لە سۆشیال میدیادا سەر دەکات، هەمووانی گرتبێتەوە؟ کاردانەوەکانی ڕاپۆرتێکی میدیایی یان هەواڵێک، نووسینێک یان ڕایەکی سیاسی و ئایدیۆلۆجی لە سۆشیال میدیادا، بە تایبەتی لە کاتی قەیراندا، بۆچوون و ڕوانگەی تەواو دژبەیەک دێننە گۆڕێ بە جۆرێک کە نیشانەکانی لێکترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەنانەت ئەخلاقیش زەق دەبنەوە و دەبنە مەترسی بۆ هەر هیوایەکی چاکسازیی کۆمەڵایەتی و سیاسی. بەڵام، گەر کەمێ ورد ببینەوە، دەبینین کە لە چەلەحانێ سیاسی و ئایدیۆلۆجییەکاندا بەرەکان لە ڕووکەشدا زۆر دژن بەڵام لەسەر هەمان بنەما ڕا و بۆچوونەکانیان پێشکەش دەکەن. چۆن لەم لێکچوونە بگەین و چ مانایەکی لێ هەڵێنجێنین؟
لە کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا کۆمەڵگەی کوردستان فەرهەنگێکی دیاریکراوی هەیە کە جیاکاری ناکات لەنێوان ئەوەی باوەڕی بە زانست هەیە یان ئەوەی باوەڕی بە قەدەر هەیە. بە گشتی، مامەڵە و ئاکارە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای باوەڕ و ئایدیۆلۆجی و خوێندنی ڕەسمی و بڕوانامە دانەمەزراون. یانی، جیاوازییە فیکری و ئایدۆلۆجییەکان، جیاوازی لە پسپۆڕیی زانستی و کۆمەڵایەتی، لە بنەمادا نەبوونەتە هۆی جیاوازیی مامەڵە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان. لە گردبوونەوە و کۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا، لەسەر شەقام و لە بازاڕ و مامەڵەی ئابووریدا، لە خوێندن و مامۆستایەتی و بەڕێوەبردن و بەرپرسیارێتیدا، لە لێخوڕینی تڕومبێل و مامەڵەکانی ڕۆژانەدا نازانرێت کێ خاوەنی کام بۆچوونی زانستی و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆجی و ئایینییە. جیاوازییە سیاسی و ئایدۆلۆجی و کۆمەڵایەتییەکان بۆچی نەبوونەتە هۆی جیاوازی لە کردار و ئاکاری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی؟ ئایا جیاوازی لە بیرکردنەوەدا هەر بە ڕاستی دەبێتە هۆی جیاوازی لە کرداردا؟
ڕاستییەکەی، فەرهەنگی کۆمەڵگە لە تێکەڵەیەکی ئاڵۆزی بازنەی کۆمەڵاتیدا دێتە گۆڕێ و گەشە دەکات. بازنەی کۆمەڵایەتی بە مانای سنوور و مەوداکانی پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەگەڵ کەس و دەوروبەریدا. کاسپی و کاری مرۆڤ یەکێکە لەو بازنانە، خێزان و ژیانی ماڵەوە بازنەیەکی دیکەیە. دامو دەستگە و فەرمانگە ڕەسمییەکان، بازاڕ و دوکان و مامەڵەی کڕین و فرۆشتن، مزگەوت و کڵێسا و پەرستگای دیکە، ناوەندەکانی خوێندن، چایخانە و یانە و ناوەندە کۆمەڵایەتییەکانیش بازنەی کۆمەڵایەتیی دیکەن. هەندێ بازنەی کۆمەڵایەتی لەوانی دیکە فراوانتر و هەژمووندارترن، بەمەش دەرفەتی کاریگەربوونیان لەسەر پێکهاتەی فەرهەنگ و کردار و ئاکاری مرۆڤەکان زیاتر دەبێت. ناوەندەکانی خوێندن بازنەیەکی کۆمەڵایەتیی فراوانترن لە خێزان، لە پەرستگا و لە بازاڕیش. فەرمانگە ڕەسمییەکان و شوێنەکانی کار و کاسپی بازنەیەکی فراوانترن لە خێزان و لە پەرستگاکان. بازنە کۆمەڵایەتییەکان کار و ئاکار و خووی دیاریکراو دەکەنە باو و دەیانکەنە بەشێکی چەسپاوی فەرهەنگی کۆمەڵگە. ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانەی لە کاری کشتوکاڵدا دێنە گۆڕێ لەوانەی لە دامو دەستگا مۆدێرنەکاندا دێنە گۆڕێ جیاوازن. لە ناوەند و پۆلەکانی خوێندندا، لە سەردانی فەرمانگە و دامو دەستگا ڕەسمییەکاندا، لە مامەڵەی بازرگانی و بازاڕ و کڕین و فرۆشتندا جۆری مامەڵە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەر بازنەیەک بەشێکی گرنگی فەرهەنگی کۆمەڵگە دادەتاشن. ئەم بازنانە لە زۆر جێگە و کاتدا یەکتر دەبڕن و فەزا و پڕۆسەی تێکئاڵاو پێکدەهێنن. ئەم بازنانە تاک و جڤاکەکان بە شێوە و لە ئاستی جۆراوجۆردا پەروەردە دەکەن. مرۆڤیش ڕەنگدانەوەی کۆی بازنە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەتی و هەمیشە لە نەخشاندنی ئەم بازنانەشدا بەشدارە.
واقیعی بازنە کۆمەڵایەتییەکان هەژموونێکی بەهێزتریان بەسەر کار و ئاکاری کۆمەڵگەوە، بەسەر پەروەردەیانەوە هەیە لەوەی کە پەیی پێ دەبەین. تۆ بڕوانە، لە لێخوڕینی تڕۆمبێل و ئەتەکێت و یاسای سەر شەقامدا هێندە واقیعی جادە و کۆڵان و فەرهەنگی لێخوڕینی شوفێرەکان هەژموونیان هەیە، هێندە یاسا نووسراوەکانی هاتوچۆ وا نین. شۆفێر هێندە لەگەڵ ئەزموونی ڕۆژانەی خۆی و شۆفێری دیکەدا مامەڵە دەکات و هانای بۆ دەبات، هێندە هانا بۆ یاسا و ڕێنمایی و تەنانەت ژیریی گشتیش نابات. شەقامێکی سەرەکی سێ لەینی بۆ کراوە، مانای وایە سێ تڕۆمبێل دەتوانن لە تەنیشت یەکەوە بە ئاسانی بڕۆن. کەچی لێخوڕینی ناتەواوی شۆفێرێک وا دەکات ڕێی تڕۆمبێلەکەی خۆیشی بە تەواوی نەبێتەوە. بەپێی ژیریی گشتی بێت، هەرکەس دەزانێت کە کێشەیەک هەیە، بەڵام واقیعی سەر شەقام شتێکی دیکەی فێری شۆفێرەکە کردووە، ئەویش ئەوەیە کە زۆرترین دەرفەت بدۆزێتەوە تا بگاتە شوێنی مەبەست. گەر وا نەکات، ئەوا شوفێرەکانی دیکە گشت دەرفەتەکانی لێ دەبەن، چونکە ئەوانیش هەمان مەبەستیان هەیە و، ئەزموونیان لەگەڵ لێخوڕیندا هەمان شتە.
لێخوڕینی تڕۆمبێل بەپێی فەرهەنگی سەرجادەیە نەک بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکانی هاتوچۆ. تەنانەت، لێخوڕین بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکان دەکرێت شۆفێر تووشی ڕوودای هاتوچۆش بکات، تووشی دەمەقاڵە و شەڕی دەستەویەخەی لەگەڵ شۆفێری دیکە و پیادەکاندا بکات. لەوانەیە شۆفێر لە سەرەتای ئەزموونی شوفێریدا هەندێ یان هەموو یاسا نووسراوەکانی پەیڕەو کردبێت، بەڵام شۆفێری کەمئەزموون لەبەرانبەر شۆفێرانی پڕئەزموون و واقیعی شەقامە قەرەباڵغ و کەسبەکەسەکان و فەرهەنگی لێخوڕین خۆی بە دەستەوە دەدات. ئەزموونی سەر شەقام دەبێتە بەشێکی دانەبڕاوی بنەمای فەرهەنگی شۆفێری، لە کاتێکدا یاسا نووسراوەکان هیچ پێگەیەکی وایان لە پێکهێنان و پتەوکردنی فەرهەنگی شوفێریدا نییە. ئەگەر لێی ورد ببینەوە، یاساکانی هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی کوردستاندا هەمان شتن، بەڵام فەرهەنگی شۆفێری بە گشتی لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە جودایە. شۆفێرێکی خەڵکی سلێمانی لەوانەیە پێی وا بێت هەولێر هیچ شۆفێرێکی باشی تێدا نییە. لەوانەیە ڕای شۆفێرانی هەولێر لەسەر شۆفێرانی سلێمانیش هەر وا بێت. کەچی بڕیاری ڕەسمی ئەوەیە لە هەردوو شاردا هەمان یاسای لێخوڕین و هاتوچۆ پەیڕەو بکرێت. ئەزموونی سەر شەقام و لێخوڕینی هەر شارێک لێرەدا دەبێتە بازنەیەکی کۆمەڵایەتی کە پەروەردەی شۆفێران دەکات، لە کاتێکدا زۆربەی تاقیکردنەوە و ڕاهێنان و ڕێنمایییە ڕەسمییەکانی هاتوچۆ لە بازنەی خەیاڵپڵاویدا دەمێننەوە.
لە نموونەی دیکەدا، ڕاوەستان لە سەرەی نانەواخانە یان مووچەوەرگرتندا یان کۆبوونەوە لە هەر شوێنێکی دیکەی وادا بازنەی کۆمەڵایەتین و فەرهەنگی خۆیان فێری کۆمەڵگە دەکەن. ئەگەر کەسێک لە دوورەوە تەماشای گردبوونەوەیەک بکات، نازانێت داخۆ کەسەکان لە کام بەرەی کۆمەڵگەن، خاوەنی کام ئایدیۆلۆجی و سیاسەت و خەڵکی کام شار و لە کام کەرتی کۆمەڵگەن. گردبوونەوەی بڕوادارانی ئەم یان ئەو ئایین و سیاسەت و ئایدیۆلۆجی یەک شتە. زۆرجار دەگوترێت میللەتی کورد نیوەی ژیانی لە سەرەدا بەسەر دەبات، کەچی تا ئێستاش فێر نەبووە بە ڕێکوپێکی سەرە بگرێت. ڕاستییەکەی، فەرهەنگی سەرەگرتن و کۆبوونەوە لە کۆمەڵگەدا ئەوەیە کە ڕێکوپێک نەبێت و بەپێی لۆجیک و ڕێنمایییە ئایینی و زانستی و کۆمەڵایەتییە ڕەسمییەکان نەبێت، بەڵکە ئەزموون و پەروەردەی واقیعی کۆمەڵایەتیی خەڵک، نەک فیکر و ئایدیۆلۆجی و ئایین، سەپێنەری فەرهەنگی دیاریکراو بن. ناسینی چۆنییەتیی پێکهاتن و تۆکمەبوونی فەرهەنگ لە بازنە کۆمەڵایەتییەکاندا بوارێکی گرنگی توێژینەوەی کۆمەڵناسییە، کە پێویستە لە باسوخواسەکانی چاکسازیی پەروەردەیی و سیاسەتی پەروەردەییدا جێی خۆی بگرێت. [1]
ئەم بابەتە 118 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 118 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,434
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - نیشتمانی هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - کلاسیک هۆنراوە - کێشی هەڵبەست - سەربەست پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕۆمان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - وەرگێڕدراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!