پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,619
وێنە 106,207
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
حەمەد بەگی مەخمووری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
ستایشی بەتاڵی 02
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ستایشی بەتاڵی 02

ستایشی بەتاڵی 02
ناونیشانی بابەت: ستایشی بەتاڵی
ناوی نووسەر: بێرتراند ڕەسڵ
ناوی وەرگێڕ: #لائیق حەمە#
- بەشی 2 لە 5
لە سەرەتای شارستانییەتەوە هەتا شۆڕشی پیشەسازی، پیاوێک دەیتوانی، وەک یاسایەک، بە خۆهیلاککردنێکی زۆر کەمێ زیاتر لەوەی پێویستە بۆ ژیانی خۆیی و خێزانەکەی دابینیبکات، هەرچەندە خێزانەکەشی لانی کەم وەک ئەم هیلاک دەبوو، و منداڵەکانیش هەر ئەوەندەی تەمەنیان بگەشتایەتە تەمەنی ئیشکردن ئەوانیش هیلاکی خۆیان دەخستە سەر ئەوەی ئەم. ئەو کەمە زیادەی کەوا دەمایەوە لە پێداویستییە ڕووتەکانی خۆیان بەجێنەئەهێڵرا بۆ ئەو کەسانەی بەرهەمیان هێنابوو، بەڵکوو دەدرا بە جەنگاوەران و پیاوانی دینی. لە کاتی قاتوقڕیدا هیچ زیادەیەک نەبوو، بۆیە جەنگاوەران و پیاوانی دینیی هێشتا هەر وەک کاتەکانی تر داهاتیان هەبوو، ئەوەش ئەنجامەکەی ئەوە بوو کەوا کرێکارێکی زۆر لە برساندا دەمرد. سیستەمەکە بەردەوام بوو لە ڕووسیا هەتا ساڵی 1917، و هێشتا لە ڕۆژهەڵات هەر بەردەوامە، لە ئینگلتەرا، سەرباری شۆڕشی پیشەسازی، بەتەواوی هێزیەوە مابووە بەدرێژایی جەنگەکانی ناپلیۆن، هەتا سەد ساڵ پێش ئێستا، کاتێک پۆلێکی تازەی خاوەن کارگەکان توانیان دەستەڵات بگرنە دەست. لە ئەمریکا، سیستەمەکە بەهۆی شۆڕشەوە کۆتایی هات، جگە لە باشووری نەبێ، کە تێیدا بەردەوام بوو هەتا سەردەمی جەنگی ناوخۆ. سیستەمێک کە ئەوەندە درێژەی خایاندبێ و ئا بەم زوانە کۆتایی هاتبێ سرووشتییە کەوا ئاسەواری لەسەر فیکر و بۆچوونی پیاوان جێهێشتبێت. زۆربەی ئەوە پشتگوێ دەخەین کە ویستی ئیشکردن سەرچاوەکەی ئا ئەم سیستەمەیە، و وەک خەڵکێکی پێش پیشەسازی نەگونجێنراوە بۆ دونیای مۆدێرن. تەکنیکی مۆدێرن وای کردووە بتوانرێ ڕابواردن، هەڵبەت بەسنوورەوە، تەنیا بریتی نەبێ لە مافی پۆلێکی کەمی خەڵک، بەڵکوو ببێتە مافێک کە بڵاوببێتەوە بەسەر تەواوی کۆمەڵگەدا. ڕەوشتی ئیشکردن بریتییە لە ڕەوشتی کۆیلە، دونیای مۆدێرنیش هیچ پێویستی بە کۆیلە نییە.
ڕوونە کەوا، لە کۆمەڵگە سەرەتایییەکاندا، لەناو جووتیاراندا، گەر وازیان لێ بهێنرێ، ئەو بەشە زیادەیەی بەرهەمیان دەهێنا نەیاندەدا بە پیاوانی دین و جەنگاوەران، بەڵکوو یان کەمتریان بەرهەمدەهێنا تا بکاتە ئەوەی پێویستییانە، یان زیاتریان سەرفدەکرد تا بیخۆن. یەکەمجار هێزێک ناچاریکردن زیاتریش بەرهەمبهێنن و بەرهەمەکەشیان نەبینن. هەنگاوبەهەنگاو ئیتر، وایان لێکرا کە زۆرێکیان بخرێتە مێشکیان کە ڕەوشتێک قەبوڵ بکەن بەپێی ئەوە کرا بە ئەرکی ئەوان کە ئیشی زۆر بکەن و لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە ئیشەکەی ئەوان ببێتە مایەی ئەوەی کەسانێکی تر بەتاڵ بن. بە درووستکردنی ئەم ڕەوشتەش بڕی زۆرلێکردنەکە کەمتر کرایەوە، و بەوەش خەرجیی دەوڵەت کەمتر کرایەوە. تا ئەمڕۆ لەسەدا 99ی خەڵکانی ئیشکەری بەریتانی بەجددی ئەحەپەسێن ئەگەر بێتوو پێشنیار بکرێ کەوا شا هەق نییە داهاتی لە داهاتی کەسێکی ئیشکەر زیاتر بێت. هێنانە بوونی مەسەلەی ئەرک/واجب، لەڕووی مێژوویییەوە، بووە بە ئامرازێک کە بەکارهێنراوە لەلایەن ئەوانەی دەستەڵاتیان بەدەستە بۆ ئەوەی وا لە خەڵکانی تر بکەن کە بۆ سوودی خاوەنەکانیان ئیش بکەن نەک بۆ سوودی خۆیان. تەبیعی دەستەڵات بەدەستەکان ئەم ڕاستییە دەشارنەوە لە خۆیان بەوەی کە باوەڕ بکەن کە گوایە بەرژەوەندیی ئەمان کتومت هەمان بەرژەوەندیی گەورەی مرۆڤایەتییە. هەندێ جاریش ئەمە ڕاستە، خاوەن کۆیلە ئەسینایییەکان بۆ نموونە، بەشێک لە کاتی ڕابواردنی خۆیان بۆ ئەوە تەرخان کردبوو کە شتێک زیاد بکەن بۆ شارستانییەت کە مەحاڵ دەبوو لەناو سیستەمێکی تەنیا ئابووریدا ئەوە بکرایە. ڕابواردن شتێکی بنچینەیییە بۆ شارستانییەت، و لە سەردەمە کۆنەکاندا تەنیا ڕێگایەک بۆ ڕابواردنی کۆمەڵێکی کەم تەنیا بەوە دەستەبەر دەبوو کە کەسانێکی زۆرتر خۆیان زیاتر هیلاک بکەن. بەڵام هیلاکییەکەیان بەنرخ بوو، نەک لەبەرئەوەی ئیشکردن چاکە، بەڵکوو لەبەر ئەوەی ڕابواردن چاکە. بە تەکنیکە مۆدێرنەکان دەکرێ ڕابواردن دابەشکرێ دادوەرانە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە شارستانییەت بگەیەنرێ.

ڕێگا مۆدێرنەکان ئەوەیان دەستەبەرکردووە کەوا بڕی هیلاکی یەکجار کەمتر بکرێتەوە کە پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ هەموو کەسێک. ئەمە لە کاتی جەنگدا بەتەواوی دەرکەوت. لەو کاتەدا هەموو پیاوان لە هێزە چەکدارەکاندا، و هەموو پیاوان و ژنانیش کە خەریکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بوون، هەموو پیاوان و ژنانی سەرقاڵ بە سیخوڕی، پڕوپاگەندەی جەنگ، یان ئۆفیسەکانی دەوڵەت کە پەیوەندیدار بوون بە جەنگەوەە، هەموو دەرهێنرابوون لە ئیشوکارێک کە بەرهەمهێنەر بووبێت. کەچی سەرباری ئەمەش، ئاستی گوزرەانی خەڵکانی ئیشکەر لە بەرەی هاوپەیمانانی جەنگ بەرزتر بوو لە پێش و پاش شەڕەکەش. گرنگی ئەم ڕاستییە بە دارایی/فاینانس شاردرایەوە: قەرزکردن وای کرد کەوا داهاتوو خواردن بدات بە ئێستا. بەڵام ئەوە بە دڵنیایییەوە، شتێکی مەحاڵە، پیاوێک ناتوانێ نانێک بخوات کە هێشتا درروستنەبوە. جەنگەکە زۆر بەجوانی ئەمەی نیشاندا، بە زانستی ڕێکخستنی بەرهەمهێنان، ئەکرێ دانیشتووانی مۆدێرن بەردەوام بن لە ژیانێکی ڕەفاهیەتدا بە بڕێکی کەم لە توانای ئیشکردنی دونیای مۆدێرن. ئەگەر، لە کۆتایی جەنگەکەدا، دامەزراوەی زانستی کە درووستکرابوو بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕزگار بکات لە شەڕکردن و ئیشکردن بۆ درووستکردنی تەقەمەنی، بهێڵرایتەوە و ڕۆژانی ئیشکردن کەم بکرایانەتەوە بۆ چوار ڕۆژ هەموو شتێک باش دەبوو. کەچی لەجیاتی ئەوە هەمان پشێوی پێشوو زیندوو کرایەوە و ئەوانەی کە کارەکانیان داخوازی لەسەر بوو وایان لێکرا کەوا کاتژمێرانێکی زۆر ئیش بکەن، و ئەوی تریشی بەبرسێتی هێڵرانەوە چونکە بێئیش بوون. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئیش کراوە بە واجب، لەبەرئەوەی کەوا پیاو نابێ داهاتەکەی خۆی بەپێی بەرهەمەکەی وەرگرێ، بەڵکوو بەپێی ئەو بەهایەی دیاریکراوە و نموونەکراوە لەلایەن پیشەکەیەوە.

ئەمە ڕەوشتی دەوڵەتی کۆیلایەتییە، لە هەلومەرجێکیشدا جێبەجێدەکرێ کە بەهیچ شێوەیەک پێشتر بەم شێوەیە درووستنەبوە. هیچ جێگای سەرسامی نییە کە ئەنجامەکەی کارەساتە. با نموونەیەک وەرگرین بۆ نیشاندان. وای دانێ کەوا لە کاتێکی تایبەتدا، ژمارەیەکی تایبەت لە خەڵک خەریکی درووستکردنی دەرزین. ئەوەندە دەرزی درووستدەکەن کە دنیا پێویستی بە دەرزییە، وای دانێ ئیشەکەی ئەوان ڕۆژانە هەشت کاتژمێرە. کەسێک داهێنانێک دەکات کە وا دەکات ژمارەی دەرزی درووستکردنەکە دوو ئەوەندە ببێت لە هەمان کاتدا: خۆی دەرزیش ئەوەندە زۆرە کە مەحاڵە دەرزی زیاتر پارە بکات هەتا ئەگەر نرخەکەشی لەوەی هەیە کەمتریش بکرێتەوە. لە دونیایەکی ماقوڵدا، خەڵکانێک کە خەریکی دەرزی درووستکردن بن کاتی ئیشکردن کەمدەکەنەوە لە هەشتەوە بۆ چوار، و هەموو ژیانیشیان بەردەوام دەبێ وەک پێشتر. بەڵام لە دونیای ڕاستەقینەدا ئەمە وا دادەنرێ کە ورەی ڕووخاندوین. پیاوان هێشتا دەبێ هەشت کاتژمێر ئیش بکەن، دەرزییەکی زۆریش هەیە، هەندێ لە خاوەن کارەکان ئیفلاس دەکەن و نیوەی ئەوانەش کە پێشتر دەرزیان درووستدەکرد فڕێدەدرێنە دەرەوە و بێئیش دەبن. لە ئەنجامیشدا، بڕی ڕابواردنەکە نەگۆڕاوە هەمان ئەوەی پێشوە، بەڵام نیوەی پیاوان بەتەواوی بەتاڵن و نیوەکەی تریشی زیاد لە پێویست ئیشدەکەن. ئا بەم شێوەیە، ئەوەیان جێگیرکردووە کە ئەو ڕابواردنەی ناتوانین خۆمانی لێ لابدەین دەبێتە هۆکاری نەهامەتی بە چواردەورماندا لەبری ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی گەردوونی خۆشبەختی. دەکرێ هیچ شتێک لەمە ناماقوڵانەتر بهێنرێتە بەرچاو؟ [1]
ئەم بابەتە 136 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 07-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 07-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 07-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 136 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
ژیاننامە
ئەژی دارا
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەمەد بەگی مەخمووری
19-08-2011
هاوڕێ باخەوان
حەمەد بەگی مەخمووری
ژیاننامە
عەونی شاعیر
08-12-2018
زریان سەرچناری
عەونی شاعیر
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
19-07-2024
سروشت بەکر
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
لیڤا شاخەوان عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
20-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئارا حەمەئەمین ئەحمەد
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئاران لوقمان حەمەغەریب
19-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕێبین محەمەدی حاجی مەحمود
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەعید عەلی عەبۆ
19-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
توانا عەبدولکەریم پێنجوێنی
19-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 524,619
وێنە 106,207
پەرتووک PDF 19,762
فایلی پەیوەندیدار 99,338
ڤیدیۆ 1,439
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,751

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,734

هەورامی 
65,720

عربي 
28,794

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,201

فارسی 
8,374

English 
7,162

Türkçe 
3,569

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕاستی ڕۆژگار کامەران
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان لە ساڵی 1962
ژیاننامە
دێبەر خەسرەو محێدین
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
ڕاپرسی هەڵبژاردن
وێنە و پێناس
قەڵای سەرداری شاری بۆکان، لە ساڵی 1913
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
ژیاننامە
ئەژی دارا
ژیاننامە
عومەر عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1965
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ڕێبەرێک بۆ دروستکردنی درۆن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی کەش و هەوا لە عیراق
ژیاننامە
زاگرۆس ئیسماعیل عەبدوڵڵا
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
فۆڵدەرەکان
کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - گەشەپێدان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پۆلێننەکراو ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەڵبەست پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1 چرکە!