هەموو خانمێک حەز دەکات لە هەموو وەرزەکان درەوشاوە و جوان دەربکەوێت، هەر بۆیە دەبێت بزانێت چۆن بە پێی وەرزەکان گرنگی بە خۆی بدات، واز لە هەندێک خوی ناتەندرووست بهێنێت.
ماڵپەڕیی boldsky پێنج خوی بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە خانمان لەم وەرزەدا وازیلێبهێنن.
1. دانیشتن لە بەردەمی تیشکی خۆر، کە بۆ ماوەیەکی زۆر خۆر لە قژ و پێستی بدات، ئەمەش وادەکات بەشێکی زۆر لە ڤیتامینەکان و پرۆتینی قژی لەدەستبدات، باشترە کڵاو و دژە خۆر بەکاربهێنێت.
2. مانەوە لە مەلەوانگە بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی وشکبوونی قژ.
3. گەرماوکردن بە ئاوی زۆر گەرم، پێست چرچ دەکات، چەوری قژ و پێست لەناودەبات، باشترە لەبری ئەوە بە ئاوی سارد یان شلەتێن خۆتبشۆیت.
4. قژ بەستن بەتوندی، دەبێتە هۆی شکانەوەی تاڵەکانی قژ و هەڵکەندنیان.
5. بەکارهێنانی هەمان دژە خۆر کە لە زستاندا بەکاریدەهێنیت، ئەمەش زیانی هەیە، چونکە پێویستە UVی دژە خۆرەکە لە وەرزی هاوین و زستاندا جیاوازبێت. [1]