بەردەوام ڕەنگی قژت دەگۆڕیت و بۆیە بەکاردەهێنێت، بۆ ئەوەی ڕەنگەکەی جێگیر بێت و بگەشێتەوە، دەتوانیت ئاوێتەیەک لە زەردەچەوە و چەند پێکهاتەیەکی دیکە درووست بکەیت، پاشان بیدەیت لە قژت.
=KTML_Bold=پێداویستییەکان:=KTML_End=
10 کەوچک زەردەچەوە.
چارەکە کوپێک هەنگوین.
نیو کوپ ئاو.
پێنج کەوچک زەیتی گوڵ.
زەردەچەوە و ئاوەکە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە، تا هەویرێکی باش پێکدەهێنیت، چینێکی کەم بدە لە قژت، پاشان هەنگوین و زەیتەکەی تێکەڵ بکە و دووبارە چینێکی دیکە بدە لە سەرجەم بەشەکانی قژت، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، دواتر بە شامپۆ و نەرمکەرەوە قژت بشۆ، هەفتانە یەکجار دووبارەی بکەرەوە. [1]