لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین خانمان ڕووبەڕووی چەندین گرفتی پێست دەبنەوە، هەندێک لە کێشەکانیش بەهۆی چەند هەڵەیەکەوەیە کە ڕۆژانە دەیکەن و زیان بەجوانییەکەیان دەگەیەنێت.
1. بەکارهێنانی دژە خۆر بە شێوەیەکی هەڵە، کە پێویستە پێش بەکارهێنانی ماکیاژ بدرێت لە پێست و هەر دوو کاتژمێر جارێک نوێ بکرێتەوە.
2. سکرەبکردنی پێست لە بەیانیان کە ئەمەش هەڵەیە، چونکە وادەکات پێستە مردوەکان لابچێت کە پارێزەری پێستن، باشترە لە شەوان سکرەب بۆ پێست بکرێت.
3. بەکارهێنانی هەمان پاککەرەوە کە لە زستان بەکاریدەهێنیت، وادەکات پێستەکەت باش خاوێن نەبێتەوە، پێویستە لە وەرزی هاوین پاککەرەوەکەت بگۆڕیت و جۆرێک بەکاربهێنیت کە بە قوڵی پێست خاوێن بکاتەوە. [1]