بەکارهێنانی ئێکسیسوارات بەشێکە لە ستایلی ڕۆژانە و زۆرنەی خەڵکی بەکاریدەهێنن، بەڵام شێوازی خۆی هەیە، بەکارهێنانی بە شێوەیەکی هەڵە زۆرکات لەبری ئەوەی جوانترت بکات، جوانییەکەت تێکدەدات، باشترە لەم هەڵانە دوربکەویتەوە بۆ ئەوەی بەتەمەنتر دەرنەکەویت.
1. بەکارهێنانی ئێکسیسوارات کە لە یەک جۆری ماددە نەبن، بۆ نموونە زیو و ئاڵتون پێکەوە.
2. بەکارهێنانی ئێکسیسواراتی کلاسیک لەگەڵ جلی مۆدێرن.
3. زیادەڕەویکردن لە دیزاینی نینۆکەکانت و هەڵبژاردنی دیزانی زۆر قەرەباڵغ.
4. ڕانەگرتنی هاوسەنگی لە بەکارهێنانی ئێکسیسوارات، کە ژمارەیەکی زۆر بەکاربهێنیت.
5. بەکارهێنانی چاویلکەیەک کە لەگەڵ سەردەمدا نەگونجێت و مۆدێلی بەسەر چوبێت.
6. هەڵگرتنی جانتای خانمانی زۆر بەتەمەن کە لەگەڵ تەمەنی تۆدا یەکنەگرێتەوە. [1]