مۆم یەکێکە لە هۆکارەکانی لابردنی مووی ڕوخسار و بەشەکانی دیکەی جەستە، کە لە لەلایەن خانمانەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام پێویستە پێش بەکارهێنانی ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەیت.
1. پێش بەکارهێنانی مۆمەکە پێویستە هیچ دەرمانێک نەخۆیت پێستت وشک بکات، چونکە دەبێتە هۆی سووتاندنی پێست و نیشانە بەجێدەهێڵێت.
2. ئەگەر برینێک لەو بەشەدا بوو کە بەتەمایت موەکەی تێدا لابەریت، ئەوا باشترە مۆم بەکارنەهێنیت بۆ ئەو بەشە.
3. پێستت مەخورێنە پێش بەکارهێنانی مۆمەکە.
4. هیچ کرێمێک بۆ دەموچاوت بەکارمەهێنە، تەنیا باش بەئاو بیشۆ.
5. کاتێک کە بە مۆم موەکە لادەبەیت، نابێت مۆمەکە زۆر بە شوێنێکەوە بەجێبهێڵیت، پاش ماوەیەکی زۆر کەم خێرا لێیبکەرەوە.
6. کاتێک کە مووەکان لادەبەیت بە مۆم بزانە موەکانت بە کام ئاڕاستە ڕۆشتون، دواتر مۆمەکەی لێبدە و بەپێچەوانەی ئاڕاستەکە لێی بکەرەوە.
7. بۆ ئەوەی زیادەی مۆم لە دەموچاوت بکەیتەوە، لۆکەیەک بهێنە و کەمێک ماددەی ماکیاژ سرینەوەی لێ بدە، پاشان بە هێمنی لۆکەکە بەدەموچاوتدا بهێنە.
8. لە کۆتایدا دوای تەواوبوونی کارەکانت، بەئاوی سارد دەموچاوت بشۆ. [1]