ناونیشانی بابەت: میراتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان: نیڵسۆن ماندێلای کورد
ناوی نووسەر: #مایکڵ ڕۆبن#
ئامادەکردن: ماڵپەری کوردستان تایمز
سەرچاوە: 19fortyfive.com
#عەبدوڵڵا ئوجەلان#، ڕێبەری زیندانیکراوی کورد، کە لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن تورکیاوە زیندانیکراوە، گومان دەکرێت مردبێت. لە 14 مارسدا، بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی ئۆجەلان دەمەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ، کە لە زیندانی تاکەکەسیی زیندانیکرابوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیای تەنی، دوایین دیدار کە دەستەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان بە پارێزەرانی ئۆجەلان دا سەردانی ئۆجەلان بکەن ساڵی 2017بوو، وە دوایین دیداریش کە ئیدارەی زیندانیەکە ڕێگەیان بە پارێزەرانی دابێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بوو لە مانگی 2ی 2020. ژمارەیەکی زۆر لە کوردەکان ئۆجەلان بە ماندێلای خۆیان دادەنێن، کەسێک کە بۆ ئازادیی دەجەنگا، خرایە زیندانەوە، دەستەڵاتدارانی تورکیا سوور بوون لەسەر ئەو بۆچوونەی، ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بکرابایە، دەبوو بە سەرکردەیەکی سیاسیی یەکگرتوو، بۆ کوردەکان. بە ھەر چۆنێک بێت، زۆربەی ھەرە زۆری تورکەکان سەرکردەی PKK وەک کەسێکی ڕەشەکوژ و بەرپرسیار لە سەرھەڵدانی گرووپێکی یاخیی و تۆمەتی کوشتنی دەیان ھەزار کەسیی دەخەنە ئەستۆ. لە ساڵی 1997ەو پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، لەم ساڵانەی دوایشدا چەند دادگایەکی ئەوروپا پارتی کرێکارانی لە لیستی تیرۆر دەرھێنا.
کاتێک کە لە ساڵی 1999 دا، یەکەیەکی کۆماندۆی تورکیا ئۆجەلانیان دەستبەسەر کرد لە نایڕۆبیی، ئەمە شتێکی چاوەڕواننەکراو نەبوو، کە تورکەکان ئاھەنگبێڕن و کوردەکانیش خەمبارببن. پێشتریش دەستەڵاتدارانی تورکیا ڤیدیۆیەکی ساختە و گاڵتەئامێزیان لە تەلەڤیزیۆننەکان نیماشیکرد گوایە لە ساڵی 1986دا، ئۆجەلان پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی هاوژینی پێشوی کرد کە دەستیان هەبێ لە کوشتنی سەرۆک وەزیرانی سوید ئۆڵۆف پاڵمێ هەبوبێ، دواتر لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە گرافیک دیزاینەری سویدیی ستینگ ئێنگستڕۆم، پێشووی سەرۆک وەزیرانی سویدیی تیرۆرکردووە.
لە کاتێکدا نەوەیەک لە سیاسەتمەندارانی تورک، لە تورکیا ڕووبەڕووی گرتن و سووکایەتیپێکردن دەبنەوە، کە ھیچ پەیوەندییەکیان بە ئۆجەلانیشەوە نییە. ئەوە خودی ڕەجەب تەییب ئۆردۆگان بوو، کە بۆ ماوەی دەیەیەک سەرۆک وەزیران بوو، دانینا بە بەگرینگیی و ڕۆڵ و پێگەی ئۆجەلان کاتێک دەزگای ھەواڵگریی توکیای سەرپشککرد دەستبکەن بە وتوێژکردن لەگەڵ ئۆجەلان لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیی، کە ئەمەش پڕۆسەی دەستەبەرنەکرد، بەڵام بۆ ئەنقەڕەش ئەستەم بوو ڕۆڵی ئۆجەلان نادیدە و کەنارگیربکات.
ئۆجەلان ساڵانی زیندانییبوونی خۆی بەشێوەیەکی بەرھەمدارانە بەسەربرد، چەندین پەڕتووک و تێزی دەبارەی ”کۆنفێدڕاڵیزمی دیموکراتیی“ نووسی کە بەرچاوڕوونیین بۆ کوردستان. من خۆم پێم وایە ئەمە شتێکی ئەستەمە نکوڵی لە تێز و ڕەخنە فەلسەفییەکانی بکرێت بەشێوەیەکی سادە و ساکار بەرگێکی پەکەکەبوونی بەبەرگدابکرێت، بەڵکوو تێز و ڕامانەکانی پەیوەستن و قبووڵکراون لە کۆبانێ تاوەکوو کرماشان. ئەگەر ئۆجەلان مردبێت، دەبێت ئەمە چ واتایەکی ھەبێت بۆ تورکیا، کوردەکان و ناوچەکە بەگشتیی؟ لە ڕاستییدا ئەگەر ئۆجەلان لە زینداندا مردبێت؛ بێزاریی، ناڕەزایەتیی و گرژییەکی سەرتاپاگیر لە ناوەوەوی تورکیا سەرھەڵدەدات. پێشتریش برایەکی ئۆجەلان، محەمەد ئۆجەلان؛ سەرزەنشتی حکومەتی تورکیای کردبوو، بەھۆی مامەڵەی خراپیان. گومانی مردنی ئۆجەلان واقیعێک دەھێنێتە پێش کە تورکیا ئاشتیی بەخۆیەوە نەبینێت تاوەکوو فیدڕاڵیزم قبووڵنەکات، تەنانەت لە ئەگەری بەخاکسپاردنی ئۆجەلان لە ناوچەیەکی سەربازیی قەدەغەکراو، یان پەنا ببات بۆ سووتانی تەرمەکەی تاوەکوو گۆڕەکەی نەبێتە شوێنک بۆ زیارەتکردن و سەردانیکردن. کە ئەم نیگەرانییەش شتێکی مومکینە، چونکە کوردەکان پۆل پۆل سەردانی گۆڕەکەی دەکەن و ڕێز و خۆشەویستییەکی زۆیان بۆ ھەیە، کە ئەمەش لێدانە لە فیکریی کەمالیستیی. بۆ ئەوانەی ھیواخوان دوای مردنی دەمەزرێنەرەکەیان PKK تێکدەشکێت و دەپوکێتەوە، بەھەرچۆنێک بێت لە ھەڵەدان چونکە فیکر و کەسایەتی ئۆجەلان ڕۆچووە بە دڵ و دەمارەکانی PKKدا، جیا لە فیکری مستەفا کەمال ئەتاتورک و ئۆردۆگان، تەنانەت لە ڕێبازە باڵادەستەکەی مەسعود بازانییش لە ھەرێمی کوردستانی ئێراق.
لێرەدا جیاوازییەکی گرینگ ھەیە، جووڵانەوە سیاسیەکەی ئۆجەلان مایەوە تەناتە گەشەشی بە خۆیەوە بینی لە غیابی سەرکردایەتیکردنی ڕاستەوخۆی جووڵانەوەکەی لە ماوەی 22ساڵی ڕابردووەوە، لە کاتێکدا ئۆردۆگان و بازانیی دەستەڵاتەکانیان لە لە بنەماڵەکانیان چڕکردووەتەتەوە، ئۆجەلان دەستەڵاتێکی بیرۆکراسیی داینامیکیی بەخشییوە بە جووڵانەوەکەی، کە ئەمەش وا دەکات ھەم جووڵانەوەکە ھەمیش فیکرەکەی لە پاش مردنی بمێنتەوە. PKK دەکرێت ئیلھام بەخشبێت، بۆ پارتە سیاسییە جیاوازییەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا، نەک تاکە کەسێک ببێت بە ئاڕاستەکەرلە سەرتاسەری وڵاتەکە. ئەمڕۆ فیکری ئۆجەلان ڕابەرایەتیی ڕەوتێکی پێشکەوتنیخوازیی دەکات (progressivism ) لە ھەمانکاتیشدا ئۆردۆگان و بازانیی نوێنەرایەتیی ڕەوتێکی پاشەکشەیی ئۆتۆکراسیی دەکەن.
تورکیا و ھاوبەشەکانیان لە یەکێتی ئەوڕوپا و ئەمەریکا، ھیواخوان دۆزی پەکەکە ھەروا بە سادە و ساکاریی ون بێت بە مردنی ئۆجەلان، بەڵام وا نابێت. ھەر چۆنێک بێت، ئەمە دەرفەتێک بە توکیا و ھاوبەشەکانیان دەدات دووبارە ھەڵسەنگاندێک بۆ خۆیان بکەوە، سەبارەت بە ھاوھەڵوێستەکانیان. ماوەیەکی درێژە تورکیا و میدیاکانیان خەریکی بەشەیتانیکردنی ڕێکخستن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردییەکانن بەتایبەتیش PKK، خەریکی لە کەدارکردنیانن و بە ڕێکخراویێکی تیرۆریستیی ناودێڕیدەکەن. تورکیا ئەگەر تا مردنی ئۆجەلانیش، ناویشانی تیرۆربوون بداتەپاڵ دەمەزرێنەرەری PKK بەڵام دووبارە تورکیا دەرگیر دەبێت بە واقیع و پێشھاتێکی تر ، کە لێ دەرباز نابێت. [1]