بەرۆژوبوون بۆ ماوەیەکی زۆر و خۆگرتنەوە لە خواردنەوەی ئاو بۆ چەندین کاتژمێر کاریگەریی لەسەر پێست دەبێت و جەستە تووشی وشکبوونەوە دێت، بەجێبەجێکردنی چەند ڕێنماییەک دەتوانیت پارێزگاری لە پێستت بکەیت.
لە ماوەی مانگی ڕەمەزان گۆڕانکاری لە سیستمی خۆراکی ڕوودەدات، هەر بۆیە پێویستە لەو چەند کاتژمێرەی بەڕۆژوو نیت ئەو خۆراکانە بخۆیت کە پارێزگاری لە پێست دەکەن و جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزن.
خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لە ماوەی بەربانگ بۆ پارشێو، ڕێگریدەکات لەوەی جەستە تووشی وشکبوونەوە ببێت و پێستت بەجوانی دەمێنێتەوە، هەروەها کەمکردنەوەی ماددەی کافایین ڕێگری دەکات لەوەی ئاوی جەستە بەفیڕۆبچێت.
لەگەڵ ئەوانەشدا پێویستە بایەخ بە خواردنی ئاسن، ڤیتامین A، پۆتاسیۆم، کالسیۆم و مەگنسیۆم بدرێت، چونکە دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسانە پارێزگاری لە پێست دەکەن.
هەروەها خواردنی ئەنەناس و شوتی لە پارشێودا جێگەی ئاو دەگرنەوە، ڕێگری دەکەن لە چرچبوونی ڕوخسار و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لەسەر پێست. [1]