زاخ بەردێکی سپی گۆگردییە و پێکهاتووە لە پۆتاسیۆم و ئەلەمنیۆم و گۆگرد، پێکهاتەی زاخ زۆر گرنگە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە چەورییەکان و پەڵەی پێست و چارەسەرکردنی چەندین گرفتی دیکە.
ماڵپەڕیی htv چەند سوودێکی زاخی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. بۆ چارەسەری زیپکە=KTML_End=
بۆ ئەو کەسانەی گرفتی زیپکەیان هەیە، دەتوانن زاخ بەکاربهێنن، تەنیا کەمێک زاخ لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەن تا وەکوو هەویرێکی لێدێت، پاشان بیدەن لە زیپکەکە و بۆ ماوەی 20 خولەک جێیبهێڵن، دواتر بە ئاو بیشۆن.
=KTML_Bold=2. توندکردنەوەی پێست=KTML_End=
بە تێپەڕبوونی کات پێست شل دەبێتەوە، بەڵام زاخ دەکرێت ئەم گرفتە چارەسەر بکات، دەتوانیت ئاو و زاخ تێکەڵ بکەیت بە دوو بڕی یەکسان و بیدەیت لە پێستت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆ.
=KTML_Bold=3. چرچی پێست لادەبات=KTML_End=
دەتوانیت کەڵک لە زاخ ببینیت بۆ چارەسەری چرچی پێست، پارچەیەک زاخ (بە بەردی) کەمێک تەڕ بکە و بیهێنە بە پێستتدا بەهێواشی بۆ چەند خولەکێک، دواتر بە ئاوی گوڵ بیشۆ و شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.
=KTML_Bold=4. بۆ تاریکبوونی ژێرباڵ=KTML_End=
دەتوانیت ئاوی گوڵ و زاخ تێکەڵ بکەیت، هەفتانە بیدەیت لەژێر باڵت، کاریگەریی هەیە لە سپیبوونەوەی.
=KTML_Bold=5. دژە کرێشە=KTML_End=
کاتێک پێستی سەرت کرێشی هەیە کەڵک لە زاخ ببینە، کەمێک خوێ و کەمێک زاخ بکەرە ناو شامپۆکەتەوە و قژی پێبشۆ، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر لە زاخەکە بەکارمەهێنە.
=KTML_Bold=6. دژە عارەقکردنەوەیە=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی دژە بەکتریایە ڕێگری دەکات لە عارەقکردنەوە، دەتوانیت کەمێک زاخ لەگەڵ چەند دڵۆپە ئاوێک تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لەو شوێنانەی عارەق دەکەنەوە، باشترە چەند ڕۆژ جارێک بەکاریبهێنیت نەک هەموو ڕۆژێک. [1]