بەڕۆژوو بوون بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک وادەکات شێوازی ژیانت لە مانگی ڕەمەزان گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ڕەنگە ئەمەش زیان بە قژ و پێست بگەیەنێت، بەتایبەت ئەگەر ڕۆتینێکی دیاریکراوی ڕۆژانەت نەبێت بۆ گرنگیدان پێیان.
کاتێک قژ وشک دەبێت واتای ئەوەیە پێستی سەر بە بڕی پێویست زەیت بەرهەم ناهێنێت و شێدار نییە، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی شکانەوەی تاڵەکانی قژ و دەرکەوتنی کڕێش.
=KTML_Bold=بە پێنج ڕێنمایی دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتە بکەیت.=KTML_End=
1. ئاساییە هەفتەی دوو ڕۆژ قژت بشۆیت، بەڵام شتنی قژ هەموو ڕۆژێک زیانی هەیە بۆ قژ و پێستی سەر، پێویستە لێی دووربکەویتەوە.
2. خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە و تەنیا خواردنی دوو ژەم لە ڕۆژکێدا دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و ماددەی کانزایی لەدەستبدەیت، باشترە بۆ قەرەبوکردنەوەی حەبی ڤیتامین بەکاربهێنیت (تەنیا لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا) .
3. زەیتی سرووشتی بۆ قژت بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی بیخی سەرت شێداربێتەوە، دەتوانیت شەوان پێش خەوتن بەکاریبهێنیت.
4. پاش خۆشتن شێدارکەرەوەی قژ بەکاربهێنە.
5. گرنگی بە سیستمی خۆراکیت بدە و خواردنی تەندرووست بخۆ، هەروەها 8 پەرداخ بخۆرەوە لەو کاتەی بەڕۆژوو نیت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ئاوە بڕە ئاوە بکەیتەوە کە لە ڕۆژدا پێویستتە. [1]