هێندەی نەماوە وەرزی سەرما بەرەو کۆتایی بڕوات و وەرزی گەرما دەستپێبکات و پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوەی بڕۆن، ئەمەش وادەکات عارەق بکەیتەوە و بۆنی جەستەت ناخۆشبێت، تووشی دۆخێکی شەرمەزارکەر ببیتەوە.
=KTML_Bold=مەرج نییە تەنیا بۆن بەکاربهێنیت بۆ بۆن خۆشی جەستەت، چەند ڕێگەیەکی دیکە هەیە کە یارمەتیی خۆشبوونی بۆنی جەستەت دەدەن.=KTML_End=
1. دژە عارەق کردنەوە بەکاربهێنە، بەبێ ئەوە ماڵەکەت جێمەهێڵە.
2. گرنگی بەو خۆراکانە بدە کە دەیخۆیت، زیاتر میوە بخۆ، خواردنی سیر و پیاز کەمبکەرەوە.
3. بە شامپۆ و سابوونێکی باش خۆت بشۆ، ئەو پاککەرەوانە بەکاربهێنە کە زەیتی سرووشتی و شێدارکەرەوەی تێدایە.
4. زووزوو جلەکانت بگۆڕە، هەروەها جلی لۆکە بپۆشە.
5. دووربکەوەرەوە لە بۆنی تیژ، ئەگەر ئارەزووی بۆن دەکەیت بۆنی میوەکان بەکاربهێنە بۆ وەرزی هاوین.
6. زەیتە بۆنخۆشەکان بۆ جەستەت بەکاربهێنە. [1]