ناو: وریا
نازناو: غەفووری
شوێنی لە دایک بوون: #سنە#
ڕوژی لەدایک بوون:#20-10-1987#
$ژیاننامە$
وریا غەفووری لەدایک بووی 20-10-1987 لە شاری سنەی ڕوژهەڵاتی کوردستانە، یاریزانی کوردی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتی ئێرانە. لەسەر ئەو چاوپێکەوتنانەی کە وریا غەفووری بۆ کەنالەکانی ناوخویی وڵاتی ئێران خۆی ئاماژەی بۆ کردوون، کە ئەو بە بنەڕەت خەڵکی نگڵی بەشی کەڵاتەرزانی سەر بە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. وریا غەفووری یاری پرۆفێشناڵی خۆی بە یاری کردن لە یانەی پاسو شاری ھەمەدان لە ساڵی 2007 دەست پێکردووە و هەتا ساڵی 2010 بەردەوام بووە و 81 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام داوە و 5 گۆڵی بۆ توۆمار کردوون، کە ئەو ئامارە گۆڵ کردنە لە بەرامبەر شوێنی یاری کردنی کە بەرگریکارە زور ئامارێکی باشە.
دوای یاری کردن لە یانەی پاسی ھەمەدانی، لە ساڵی 2010ی بۆ ماوەو 2 ساڵ دەچێتە تەورێز و دبێتە یاریزانی یانەی شارەداری ئەو شارە و هەتا ساڵی 2012 لە وێ دەبێت و 50 یاریان بۆ ئەنجام دەدات و3 گوڵیان بۆ تۆمار دەکات. بە ھاتنی وەرزێکی تری نوێی خولە نایابەکانی تۆبی پێی ئێرانی لە ساڵی 2012 دەچێتە ڕیزی یانەی نەفتی تارانی و سەردەمی زێڕینی ئەو بەو شێوەیە دەست پێدەکات و هەتا کوتایی وەرزی 2014 لەو یانەیە 49 یارییان بۆ ئەنجام دەدات و 2 گۆڵیان بۆ تۆمار دەکات. لە کاتی یاری کردنی لە یانەی نەفتی تارانی، لە لایەن کارلۆس کەیرۆشی ڕاھێنەری پورتوگالی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانێ بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێرانێ دێتە بانگھێشت کردن.
لە جامێ نەتەوەکانی ئاسیا، وریا غەفووری لە ھەموو یارییەکان بەشدار دەبێت. شایانی بیرهێنانەوەیە پێشتر لە یانەی ئیستقلالی تارانی یاری دەکرد و کاپتنی ئەو یانەیە بوو بەڵام بە چەند ئەگەرێکی سیاسی و نەتەوەیی لەو یانەیە دوور کەوتەوە.
وریا غەفووری لە #24-11-2022# بە فەرمانی دادگەی ئێرانی بە تومەتی پشتگیری و کاردانەوەی توند و ئیستفزازی لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دەڕبڕینی سەرتانسەری ئێران کە بە #شوڕشی ژینا# ناوبانگی دەرکردبوو و پڕوپاگەندە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاتە دەستبەسەر کردن و دوای ماوەیەک بە گوشار نێوخۆیی خەڵک بە گشتی و کوردەکانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی ئازاد کرا .[1]