هەمووان دەیانەوێت لێویان نەرم و یەک ڕەنگ بێت، بۆ ئەوەی بگەیت بەمەش پێویستە پارێزگاری لێبکەیت و خۆت بە دووربخەیت لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی ڕەش بوونەوەی چواردەوری لێو.
چەند خویەکی نەرێنی ڕۆژانە هۆکارە بۆ ڕەشبوونەوەی چواردەوری لێو و پێویستە خۆتی لێبەدووربگریت.
=KTML_Bold=1. جگەرەکێشان=KTML_End=
سییەکان تاکە ئەندامی جەستە نین کە زیانمەند دەبن بە جگەڕەکیشان، لێوەکانیش بە هەمان شێوە زیانیان بەردەکەوێت و چواردەوری ڕەش دەبێتەوە.
=KTML_Bold=2. نەخواردنەوەی ئاو=KTML_End=
وشکبوونەوەی جەستە کاریگەریی لەسەر تەواوی پێستی جەستە دەبێت، بەتایبەتیی لێوەکان لە زستاندا، هەر بۆیە بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە.
=KTML_Bold=3. بەکارنەهێنانی دژە خۆر=KTML_End=
تیشکەکانی خۆر زیان بە لێوەکان دەگەیەنێت، باشترە دژە خۆری تایبەت بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی لێوەکان بە نەرمی بمێنێتەوە.
=KTML_Bold=4. بەکارهێنانی بەرهەمی جوانکاری بێ تەماشاکردنی=KTML_End=
پێویستە هەر بەرهەمێک کە بەکاریدەهێنیت پێشتر بەوردی بیخوێنیتەوە و دڵنیابیتەوە لەوەی کە بۆ جۆری پێستی خۆت گونجاوە و ڕێکەوتی بەسەرچوونی تێنەپەڕیوە. [1]